سبەی کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

ئارا ئیبراهیم 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە پاشنیوەڕۆ سبەی یەکشەممە
  • هەژمارى من دەڵێت، مووچەى ئەیلول لە 800 ئامێرى ئەى تی ئێمەوە دابەش دەکرێت
  • هەژمارى من: یەک ملیۆن و 16 هەزار مووچەخۆر بە کارتى بانکى مووچە وەردەگرن
  • نزیکەى 100 هەزار مووچەخۆر مووچەى مانگى ئەیلول بە کاش وەردەگرن

بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى کەناڵ8، ڕۆژى یەکشەممە 11ـى تشرینى یەکەم کاتژمێر 1:00 پاشنیوەڕۆ مووچەى مووچەخۆران دابەش دەکرێت، هاوکات بۆ ئەم مانگەش نزیکەى 100 هەزار بە کاش مووچەى مانگى ئەیلول وەردەگرن.


مووچەی مانگی ئەیلوول

ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێر سێی دوانیوەڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق  زیاتر لە لە 835 ملیار دیناری مووچەی مووچەخۆرانی نارد، دواتر وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە کە ڕۆژی یەکشەممە بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە دەستپێدەکات.

کەناڵ8 ئەوەى دەستکەوتووە، سبەی پاش دەستپێکردنى دەوامى فەرمى لە کاتژمێر 8:30 خولەکى سەرلەبەیانى پارەى مووچە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەگوازرێتەوە و لەگەڵیدا پارە دەدرێتە بانکەکانى ناو هەژمارى من تاوەکو ئەى تى ئێمەکان پڕپارە بکەن.

نووسینگەى سەرەکى هەژمارى من بۆ کەناڵ8 جەختلەوە دەکەنەوە، ڕۆژى یەکشەممە پاش کاتژمێر 1:00 پاشنیوەڕۆ خانەنشینانى شارستانى و پێشمەرگە دەتوانن مووچەکانیان لە ئامێرەکانى ئەى تى ئێم ڕابکێشن.

هەروەها بۆ رۆژى دووشەممەو سێشەممە و چوارشەممە دابەشکردنى مووچە لەکاتژمێر 9:00 سەرلەبەیانى دەستپێدەکات.

چەند فەرمانبەر هەژماری منی نییە؟

بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، کە لەوەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان دەستى کەوتووە، نزیکەى 100 هەزار مووچەخۆر، مووچەى مانگى ئەیلول بە کاش وەردەگرن، بەشێکیان کارتى بانکییان وەرنەگرتووەتەوە و بەشێکى دیکەیان کارتى بانکیان تەواو نەبووە.

90%ـى کۆى مووچەخۆران هەژماریان هەیە

هاوکات، بەگوێرەى داتا فەرمییەکانى نووسینگەى سەرەکى هەژمارى من، بۆ مووچەى مانگى ئەیلول یەک ملیۆن و 16 هەزار مووچەخۆر بە کارتى بانکى مووچە وەردەگرن کە بەگشتى نزیکەى لەسەدا 90%ـى کۆى مووچەخۆران پێکدەهێنێت و هێشتا لەسەدا 10%کەى دیکە کارتى بانکیان تەواو نەکراوەو کەمتر لەسەدا 1.5%ـى مووچەخۆران فۆڕمى هەژمارى منیان پڕنەکردووەتەوە.

بەگوێرەى داتا فەرمییەکان، لەکۆى ئەو یەک ملیۆن و 16 هەزار مووچەخۆرە کە بە کارتى بانکى مووچە وەردەگرن، لەو ژمارەیە 20 هەزاریان یەکەم مانگیان دەبێت بە کارتى بانکى مووچە وەربگرن.

بەگوێرەى داتاکان، لە ڕێگەى نزیکەى 800 ئامێرى ئەى تى ئێمەوە مووچەخۆران لە پارێزگاى هەولێر 422 هەزار و لە سلێمانى 372 هەزار و لە دهۆک 197 هەزار و لە هەڵەبجە 25 هەزار مووچەخۆر بەکارتى بانکى مووچەکانیان وەردەگرن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزیرى دارایی عێراق: پابەندین بە دابەشکردنی مووچە هەر 30 ڕۆژ جارێک

ئارا ئیبراهیم

3 کاتژمێر پێش ئێستا