دەستپاکیى عێراق: 829 بەرپرس سەروەت و سامانیان ئاشکرا کردووە
پووختەی هەواڵەکە
- دەستەى دەستپاکیى عێراق ڕایگەیاند، 829 بەرپرس سەروەت و سامانەکانیان بۆ دەستەکە ئاشکرا کردووە .
- 16 حاڵەتى بەکارهێنانى پۆست لەلایەن بەرپرسانەوە بۆ بەرژەوەندیى خۆیان، تۆمار کردووە.
دەستەى دەستپاکى عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەو چالاکییانە کرد کە دەستەکە لە مانگى ئەیلوولى ڕابردوودا ئەنجامى داوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە توانراوە تەنیا لەو مانگەدا فۆڕمى 829 بەرپرس بۆ ئاشکراکردنى سەروەت و سامانەکانیان بگەڕێننەوە 16 حاڵەتى بەکارهێنانى پۆست لەلاى بەرپرسان بۆ بەرژەوەندیى خۆیان، تۆمار بکەن.
وردبینی کردنی دۆسییەکان
- هەر لەو مانگەدا و بۆ وردبینیکردن و لێکۆڵینەوە لە ڕاستى ئەو زانیارییانەى کە ئەو 829 بەرپرسەى فۆڕمەکانیان بۆ دەستەکە گەڕاندووەتەوە، 178 سەردان کراون.
- هەر لە مانگى ئەیلوولدا بۆ برەودان بە بنەماکانى ئاکارى وەزیفى و برەودان بە پرەنسیپەکانى دەستپاکى، چوار وۆرک شۆپ بۆ ناساندنى ئاکارى وەزیفى بۆ فەرمانبەرانى نۆرینگە پزیشکییە میللییەکان لە وەزارەتى تەندروستى و تەندروستى بەغداد و ڕەسافە و بنکەى سەلام ئەنجامدراون.
"ئەمەت لە کوێ بوو ؟"
دەستەی دەستپاکی عێراق بەپێی یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2011 (هەموارکراو) کاردەکات و بەرزترین دەزگای فەرمییە بۆ چاودێریکردن و دژایەتیکردنی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی لە عێراقدا.
یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دەستەکە، جێبەجێکردنی سیستمی "ئاشکراکردنی دارایی" کورتکراوەی (من أین لک هذا؟)یە، کە تێیدا سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، وەزیران، پەرلەمانتاران و سەرجەم بەرپرسانی باڵا و خاوەن پۆستە هەستیارەکان ناچار دەکرێن لە سەرەتای وەرگرتنی پۆستەکانیان و بە شێوەی ساڵانە، قەبارەی سەروەت و سامانی خۆیان و هاوسەر و منداڵەکانیان بۆ دەستەکە ئاشکرا بکەن بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دەوڵەمەندبوونی نایاسایی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.
زانیاریی زیاتر بۆتۆ
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی گەیشتە کەرکووک
دەستپاکی عێراق: سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بریکاری پێشووتری وەزارەتی ڕۆشنبیریدا سەپێندرا
53 خولەک پێش ئێستا