د. ڕەوا عومەر: ڕشانەوەی بەردەوام یەکێکە لە نیشانەکانی ئاوسانی گورچیلەکان

ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا

د. ڕەوا عومەر، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ، دەڵێت '' ئەمانە نیشانە باوەکانی ئازاری گورچیلەکانن ''

  • لەرز و تا
  • ئازاری پشت یا کەلەکە
  • دابەزینی فشاری خوێن
  • لەهۆشخۆچوون
  • بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەوکردن لە خوێن و میزدا
  • کەمبوونەوەی میزکردن
  • ئەگەر ئاستی کیراتینین بە شێوەیەکی خێرا لە ئاستی پێشووتری  خۆی بەرز ببێتەوە
  • ئازاری زۆر و بەردەوام: ئەگەر ئازارەکە بە دەرمانە ئاساییەکانی کەمکردنەوەی ئازار کۆنترۆڵ نەکرێت، پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە
  • ڕشانەوەی بەردەوام: ئەگەر چارەخواز نەتوانێت ئاوی پێویست بخواتەوە یان ڕشانەوەی بەردەوام هەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ گیران و ئاوسانی گورچیلە ، پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە

ئەگەر ئاوسانی گورچیلە ئەم حاڵەتانەی لەگەڵدا بوو پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە

  • ئاستی فشاری خوێنی چارەخوازەکە زۆر داببەزێت
  • تێکچوونی هۆشی کەسەکە
  • هەناسەدانی خێرا
  • خراپتربوونی لەناکاوی دۆخی چارەخوازەکە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

د. هەڵۆ مستەفا: بە ئەم نیشانانە بزانە گورچیلەکانت لە مەترسیدان!

ئاسۆ فازیل

2 کاتژمێر پێش ئێستا