بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: شێرپەنجەی مەمک یەکسان نییە بە مردن!
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
- شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەیە
- ساڵانە نزیکەی %20ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تووشبووی شێرپەنجەی مەمکن
- خانمان لە کاتی بوونی هەر نیشانەیەکی گوماناوی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن
- خانمان پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بکەن
- ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی ڕێگەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک
- خانمان دەتوانن لە سەنتەری مەمک لە نەخۆشخانەی شار بێبەرامبەر پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن
- پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک لە ڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینی مەمۆگرامەوە دەکرێت
هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک
- بۆماوەیی
- هەڵکشانی تەمەن
- قەڵەوی
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا