سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سەر سعوودیه سه‌رکۆنه دەکات
پووختەی هەواڵە
- سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر سعودییە دەکات.
- سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان: پشتیوانی و هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه دووپات ده‌که‌ینه‌وه
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌که‌ین كه دوێنێ شه‌ممه كرایە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى شا خالد له ڕيازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه و ژمارەیەک قوربانى و برينداری لەنێو خەڵکدا لێکه‌وته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە ، پرسه و سەرەخۆشی و هاوخه‌میمان ئاراستەى سه‌ركردايه‌تى، حكوومه‌ت و خەڵكی شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
ڕاشیگەیاندووە، پشتیوانی و هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه دووپات ده‌که‌ینه‌وه و جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، ڕاگرتنی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکه‌ینه‌وه.
شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی حووسییەکاندا بۆ سەر فڕۆکەخانەی شا خالید لە ڕیازی پایتەختی سعودیە 12 کەس کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
1 کاتژمێر پێش ئێستا