قوباد تاڵەبانى: یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی پابەندە بە تەواوی بەڵێنەکانییەوە
پووختەى هەواڵەکە
- قوباد تاڵەبانى لەگەڵ مەڵبەندی 14ـى رێکخستنی کۆیەی یەکێتیی کۆبووەوە.
- قوباد تاڵەبانى: یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی پابەندە بە تەواوی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستان دراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـى تشرینى یەکەمى 2026، قوباد تاڵەبانى، لێپرسراوى مەکتەبى سکرتارییەتى سەرۆک مام جەلال، لەمیانى سەردانەکەى بۆ شارۆچکەى کۆیە، ئاماژەی بە گرنگیی کۆیە کرد بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و داوایکرد ئەندامانی ئەنجوومەنی مەڵبەند زۆر زیاتر لە جاران خۆیان ماندوو بکەن و خۆیان بە داکۆکیکاری مافی هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کۆیە بزانن.
سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی
- قوباد تاڵەبانى: یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی پابەندە بە تەواوی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستان دراوە.
- لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە پێگەی یەکێتی کرد لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.
- روونیکردەوە، لە دوای سەرۆک مام جەلالەوە، هەرگیز یەکێتی وەک ئێستا پێگەی بەهێز نەبووە.
- بە جۆرێک لە هەموو پرسە گرنگەکاندا حیساب بۆ بۆچوون و هەڵوێستی یەکێتی دەکرێت.
- قوباد تاڵەبانى: بەهۆی روونبوونی سیاسەت و هەڵوێستەکانییەوە، یەکێتیی ئێستا متمانە پێکراوترین هێزی سیاسییە.
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە شارۆچکەى کۆیە، هاوکات لە کەمپى زانکۆى کۆیە، بەبۆنەى یادى 23 ساڵەى دامەزراندنى زانکۆى کۆیە بەهاوکارى دامەزراوەى سەرۆک مام جەلال، بەردى بناغەى پارکى هەوارى زانکۆى کۆیەى دانا.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانى لە یادى کۆچى دوایى مام جەلال: بەڵێنەکە ڕوونە
قوباد تاڵەبانی لە زانکۆی کۆیە: پشتگیری لە پڕۆژە داهێنەرەکان و پاراستنی ژینگە دەکەین
1 کاتژمێر پێش ئێستا