زێلێنسکی وەڵامی ترەمپی دایەوە

ژوان نیزام 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ڤلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا
ڤلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا

پووختەى هەواڵەکە

  • زێلێنسکی وەڵامی پێشنیازەکەی ترەمپی بۆ لابردنى لە سەرۆکى ئۆکرانیا دایەوە.
  • زێلێنسکی: تەنیا گەلی ئۆکرانیا مافی گۆڕینی سەرۆکیان هەیە.
  • زیلینسکی: ئەگەر ڕووسیا 60 ڕۆژ هێرش ڕابگرێت هەڵبژاردن ئەنجام دەدەین.
  • زیلینسکی: ئۆکرانیا ئامادەیە هێرش بۆ سەر پاڵاوگەکانی ڕووسیا ڕابگرێت، ئەگەر مۆسکۆ هێرش نەکاتە سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکەى.
  • زێلێنسکی: بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بەهۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوەیە نەک جەنگی ئۆکرانیا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـى تشرینى یەکەمى 2026، ڤلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ کەناڵی ئەی بی سی نیوز لە وەڵامی ڕەخنەکەی ترەمپ سەبارەت بە گۆڕی سەرۆکی کییڤ گوتی، تەنیا گەلی وڵاتەکەی مافی هەڵبژاردنی بەرپرسەکانیان هەیە، داوای لە ڕووسیاش کرد ئەگەر بۆ ماوەی 60 ڕۆژ هێرشەکانیان بووەستێنن ئەوا هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن.


ناوەڕۆکى وەڵامەکەى زیلینیسکى

  • تەنیا گەلی وڵاتەکەی مافی هەڵبژاردنی بەرپرسەکانیان هەیە، داوای لە ڕووسیاش کرد ئەگەر بۆ ماوەی 60 ڕۆژ هێرشەکانیان بووەستێنن ئەوا هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن.
  • ئاسانە بۆ ئۆکرانیا تاوانبار بکرێت بە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی "کاتێک هەموو کەسێک لە جیهاندا تێدەگات کە بەهۆی ⁠جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخەکان بەرز دەبنەوە.
  • ئۆکرانیا ئامادەیە هێرشەکانی بۆ سەر پاڵاوگەکانی نەوتی ڕووسیا ڕابگرێت ئەگەر مۆسکۆ هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا بوەستێنێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، ترەمپ ڕۆژی شەممە ڕەخنەی لە زێلێنسکی گرت کە هێرش دەکاتە سەر پاڵاوگەکانی نەوتی ڕووسیا، دوای ڕۆژێک لە هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سووتەمەنی ڕووسیا کە ئەمریکا بەشێوەیەکی کاتی بۆ بێبەشکردنی مۆسکۆ لە داهاتەکانی بۆ دابینکردنی بودجەی شەڕەکەی لە ئۆکرانیا داڕێژرابوو.

ترەمپ لە کۆشکی سپی، بە ڕۆژنامەوانانی گووت: "بۆچوونی وایە کاتی ئەوە هاتووە ئۆکرانیا سەرۆکێکی نوێ هەڵببژێرێت کە کۆتایی بە جەنگ بهێنێت".

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ داوای وازهێنانی زێلێنسکی و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دەکات

ئەڵمانیا پشتیوانیی تەواوی بۆ زێلێنسکی ڕاگەیاند

ژوان نیزام

1 کاتژمێر پێش ئێستا