ئەڵمانیا پشتیوانیی تەواوی بۆ زێلێنسکی ڕاگەیاند
پووختەى هەواڵەکە
- لەبەرامبەر ڕەخنەکانى دۆناڵد ترەمپ، لە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، ئەڵمانیا پشتیوانیی تەواوی بۆ زێلێنسکی ڕاگەیاند.
- دەسەڵاتدارانى ئەڵمانیا داوای زیادکردنی فشارەکانی سەر ڕووسیا دەکەن.
یۆهان وادێفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان لە بەرلین، ڕایگەیاند، ئەورووپا پێویستی بە سەقامگیریە و ئەوەش مانای ئەوەیە ئەوان زۆر بە ڕوونی بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا و حکومەت و سەرۆکەکەی و داوای زیادکردنی فشارەکانی سەر ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیاش دەکەن، بۆ بەرەوپێشبردنی دانوستانەکانی ئاشتی.
هەڵوێستى ئەڵمانیا کاردانەوەیە
- ئەم هەڵوێستەی ئەڵمانیا لە کاردانەوەی داواکارییەکی ترەمپ دا هات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئۆکرانیا.
- ترەمپ لە کاردانەوەی بەئامانجگرتنی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی ڕووسیا لە لایەن ئۆکرانیاوە ئەو قسانەی کرد، لە کاتێکدا لە لایەن ڕووسیاوە پێشوازی لە قسەکانی کرا و بە مێژوویی وەسفکرا.
- سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، مۆسکۆ دەیەوێت جەنگ کۆتایی بێت، بەڵام زێلێنسکی و حکومەتی کیێڤ ئەوەیان ناوێت.
- لەبەرئەوە بە پێویستی زانی ئۆکرانیا سەرۆکێکی نوێی هەبێت، کە توانای گەیشتن بە ڕێککەوتنی هەبێت لەگەڵ ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژى شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەوانان لە کۆشکی سپی ڕەخنەی لە هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر کێڵگە نەوتی و سووتەمەنییەکانی ڕووسیا گرت و هێرشی توندی کردە سەر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، گووتی، "پێشنیاز دەکەم سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرن کە توانای گەیشتن بە ڕێککەوتنی هەبێت لەگەڵ ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە".
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ
ترەمپ داوای وازهێنانی زێلێنسکی و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا