دەستپاکیى عێراق: سێ تۆمەتبارمان بە ساختەکاری و وەرگرتنى بەرتیل لە کەرکووک دەستگیرکرد

شۆڕش محەمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
باڵەخانەى دەستەى دەستپاکى عێراق
باڵەخانەى دەستەى دەستپاکى عێراق

پووختەى هەواڵەکە

  • دەستپاکیى عێراق: سێ تۆمەتبارمان بە ساختەکاری و وەرگرتنى بەرتیل لە کەرکووک دەستگیرکرد.
  • لە سەڵاحەدین دەست بەسەر حەوت موڵکدا گیرا کە لەسەر ژن و کەسوکاری پێشووی بەرپرسێکی پارێزگاکە تۆمارکرابوون.
  • دەستگیرکراون کە دەستیان گرتبوو بەسەر مووچەى کەڵەکەبووى خانەنشینێک بە بڕى84  ملیۆن دینار.

دەستەى دەستپاکیى عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، دەستەکە پڕۆسەیەکى دەستکاریکردنى ڕێکخراوى لە دۆسیەى خانەنشینان لە دەستەى خانەنشینانى نیشتمانى لە کەرکووک ئاشکرا کرد کە مووچەى خانەنیشینى و جیاوازیى مووچەى تیادا بەدەر لە یاسا خەرج کردووە.


ئەو فەرمانبەرانە چیانکردووە؟

  • چەند فەرمانبەرێکى دەستەکە بە هاوبەشى لەگەڵ چەند پارێزەر و وردبینیکارێک هەستاون بە دەستکاریکردنى دۆسیەکان و دوو تۆمەتبار بەهۆى دەستکارییکردنى دۆسیەى خانەنشینان دەستگیرکراون.
  • ئەو فەرمانبەرانە دەستیان گرتبوو بەسەر مووچەى کەڵەکەبووى خانەنشینێک بە بڕى 84 ملیۆن دینار.
  • لە ئۆپراسیۆنێکى دیکەدا تیمێکى نووسینگەى کەرکووکى دەستەکە توانییان ئەندامێکى فەرماندەیى پۆلیسى کەرکووک دەستگیر بکەن لە کاتى وەرگرتنى بەرتیلدا.
  • دەستگیراوە بەسەر حەوت موڵکدا کە تۆمارکراوە بەناوی ژن و کەسوکاری بەڕێوەبەری ژمێریاری پێشووی سەڵاحەدین.
  • ئەو بەڕێوەبەرە ئێستا ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
  • لە ماڵەکەیدا دەستگیراوە بەسەر پەڕاو و بەڵگەکان.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی تەممووزی ڕابردوودا بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لە ناو ماڵی ئەم تۆمەتبارەدا دەستی بەسەردا گیرابوو، هاوکات شەش خانووبەرەی وەبەرهێنانیش بە ناوی هاوسەرەکەی ئاشکرا کرابوون، تۆمەتبارەکەش بەگوێرەی ماددەی (340) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر کراوە بەهۆی ڕێکخستن و خەرجکردنی چەکێکی بانکی بە بڕی (425) ملیۆن دینار لەسەر بنەمای بەڵگەنامەی وەهمی و ساختە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ

دەستپاکیى عێراق: 829 بەرپرس سەروەت و سامانیان ئاشکرا کردووە

بانکى ناوەندیی عێراق چاودێری ئەژماری بانکى سیاسی و بەرپرسانی حكومەت دەکات

شۆڕش محەمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا