ترەمپ ئاگربەستى ڕووسیا و ئۆکرانیاى ڕاگەیاند؛ زێلێنسکى ئاگای لێنەبووە

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فۆتۆ؛ AP
فۆتۆ؛ AP

پووختەى هەواڵەکە:

  • ترەمپ لە سیاسەتە سەیرو سەمەرەکانى بەردەوامە.
  • لە پۆستێکدا ئاگربەستێکى لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕاگەیاند، بەڵام وردەکارییەکەى دیار نییە.
  • هێرشەکانى ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ سەر کەرتى وزەى یەکدى درێژەى هەیە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەى خۆى، ئاگربەستی لەبارەی وزەی ڕووسیا و ئۆکرانیای ڕاگەیاند، جەختی لەوە کردەوە، ئاگربەستەکە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و داوای لە هەردوولا کرد پێشێلى نەکەن.


هەڵوێستى زێلێنسکى:

  • ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بۆ ئەکسیۆس: ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ منیش هەواڵ بوو.
  • زێلێنسکى: ئەگەر ڕووسیا ڕازی بێت بە ئاگربەستی وزە، ئۆکرانیاش ڕازی دەبێت.
  • ئەگەر سەرۆک ترەمپ لەگەڵ پوتن دانوستانی لەسەر کردووە، تکایە پێمان بڵێن کەی ئاگربەست دەست پێدەکات؟ ئێمە ئامادەین و قبوڵی دەکەین.

نێوانى ترەمپ و زێلێنسکى ئاڵۆزە:

ئەم پێشهاتە نوێیە لەکاتێکدایە کە ناکۆکی لە نێوان ترەمپ و زێلێنسکی دروستبووە، ئەوەش لە دوای ناڕەزایەتییەکانی سەرۆکی ئۆکرانیا هات، بەرامبەر بە سووککردنی کاتی سزاکانی سەر کەرتی وزەی ڕووسیا.

لە چەند ڕۆژی ڕابروودا ترەمپ ڕێککەوتنی لەگەڵ پوتن ڕاگەیاند بۆ خستنەبازاڕی گازوایلی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیهان بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی.

ترەمپ شەممە، ڕەخنەی توندی لە زێلێنسکی گرت کە دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ پوتن، ئۆکرانیا پاڵاوگەکانی نەوتی ڕووسیا دەکاتە ئامانج و ئاستەنگ بۆ وزەی جیهانی دروستدەکات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ داوای وازهێنانی زێلێنسکی و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دەکات

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا