نوورى مالیکى: نابێت گۆڕانکاری لە بەهای دینار بارگرانى بۆ خەڵک دروست بکات

شۆڕش محەمەد 58 خولەک پێش ئێستا
نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسا
نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسا

پووختەى هەواڵەکە

  • نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا، هەڵوێستى خۆى لەبارەى دابەزاندنى بەهاى دینار لە بەرامبەر دۆلار ڕاگەیاند.
  • نوورى مالیکى: دەبێت حکومەت پارێزگاری لە ئاستى بژێوى خەڵک بکات.
  • نوورى مالیکى: بڕیارەکەى حکومەت کاردانەوەى لێکەوتەوە و دوو بەرەی دروستکرد.
  • نوورى مالیکى: بەرەیەک پشتیوانى بڕیارەکە و بەرەیەکیش دژ بە بڕیارەکەن.

نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، باس لە ڕێکارەکانى حکومەتى عێراق دەکات لە دابەزاندنی بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار و ئاماژە بەوە دەکات، بڕیارەکەى حکومەت کاردانەوەى لێکەوتەوە و دوو بەرەی دروستکرد کە بەرەیەکی پشتیوانى بڕیارەکە و بەرەیەکیش دژ بە بڕیارەکە.


تەواوى بۆچوونەکەى مالیکى لەسەر گۆڕینى بەهاى دینار لەبەرامبەر دۆلار

  • ڕوانینى هەردوو بەرەکە لە پەرۆشییانەوە بۆ هێزى کڕینى هاوڵاتییان و ئاستى بژێوى خەڵک سەرچاوەى گرتووە.
  • ڕێکارەکانى گۆڕانکاریى لە بەهاى دراوى نیشتمانى لە زۆرێک لەو وڵاتانەدا تاقیکراوەتەوە کە ڕووبەڕووى قەیرانى ئابووریى بوونەتەوە.
  • بەڵام سەرکەوتنى پڕۆسەکە پەیوەستە بە تواناى حکومەت لەسەر چارەسەرکردنى کاریگەرییە نەرێنییەکان و داهاتى هاوڵاتییان و ڕێگریکردن لە کاریگەربوونى لەسەر بازاڕەکان.
  • سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا: ئاگادارى ڕێکار و میکانیزمەکانى حکومەتین بۆ گرەنتیکردنى داهاتى هاوڵاتییان و تواناى شت کڕینیان.
  • هەروەها ئاگادارن لە سەقامگیریى بازاڕ و بەردەوامبوونى چالاکییە ئابوورییەکان، بە جۆرێک کە بڕیارەکە بارگرانى بۆ خەڵک دروست نەکات.
  • مالیکى داواى کرد، حکومەت پەلە بکات لە ڕاگەیاندنى چارەسەری و ئەو ڕێکارانەى کە پارێزگاریى لە داهاتى تاک و ئاستى بژێوی و بەرژەوەندیى هاوڵاتییان دەکات و برەو بە سەقامگیریى ئابووریى دەدات.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى ڕۆژى 6ـى تشرینى یەکەمدا بڕیاریدا گۆڕانکارى لە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار بکات و بەهاى 100 دۆلارى ئەمریکى بە 150 هەزار دینارى عێراقى جێگیر کرد.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

دابەزاندنى بەهاى دینار؛ هەریەک لە عەلى زەیدى و فالح سارى و پارێزگارى بانکى ناوەندى بردە ئەنجوومەنى نوێنەران

فالح سارى پێشتر لە بارەى دابەزاندنى بەهاى دینار چوارچێوەى هەماهەنگى ئاگادارکردووەتەوە

شۆڕش محەمەد

58 خولەک پێش ئێستا