ئێران: ئەمریکا بە بەشێک لە مەرجەکانمان ڕازی بووە

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
 مێزی دانوستانی پێشووی ئێران و ئەمریکا
مێزی دانوستانی پێشووی ئێران و ئەمریکا

پووختەی هەواڵە

  • ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێران ڕایگەیاند، واشنتن بە بەشێک لە حەوت مەرجەکەی تاران ڕازی بووە .
  • ڕەزایی دەشڵێت، هیچ کاتێک وەکو ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا بەو ئاستە شەرمەزار نەبووە.

موحسین ڕەزایی ، ئەمنیداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێران لە دوو پۆستی جیاوازدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند، ئەمریکا بە بەشێک لە حەوت مەرجەکەی ئێران ڕازی بووە، بەڵام ئێران هێشتا بەوە قایل نییە.


ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێران:

  • "ترەمپ، بە خەیاڵی داگیرکردنی ئێران تووشی وەهم بووە ،  دوای ئەوەی لەلایەن بنیامین ناتانیاهوو فێڵی لێکرا، یەکێک لە گەمژانەترین شەڕەکانی مێژووی  دژ بە ئێران دەستپێکرد".
  • "ئێستا دیپلۆماسیەتی ئێران گۆڕانی بەسەردا هاتووە هەرگیزیش ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشوو".
  • ئێستا دوای ئەوەی کەشتییەکانی ئەمریکا نەیانتوانی بە گەرووی هوورمز تێپەڕن، بە ناچاری پەنایان بۆ قاچاخچێتی و ڕێگای قاچاخ بردووە.
  • هیچ کاتێک سوپای ئەمریکا بەو ئاستەی ئێستا شەرمەزار نەبووە.

پێشتر عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، پلانێکی پێشنیازکراویان لە بارەی کۆتایی هاتنی جەنگ و کردنەوەی گەرووی هوورمز داوەتە ئەمریکییەکان کە مۆڵەتێکی حەوت ڕۆژە دەداتە ئەمریکا و  بەگوێرەی پلانەکەش، ڕۆژی شەشەم گەرووەکە دەکرێتەوە و لە ڕۆژی حەوتەمیشدا دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی دەستپێدەکەنەوە.

پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە، دەبێت ئەمریکا گەمارۆکانی لەسەر بەندەرەکانی ئێران هەڵبگرێت و پارە بلۆککراوەکان ئازاد بکات و سزای سەر نەوتی ئێرانیش کۆتایی پێبهێنێت، ئەوە بوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەر ئەو کات ڕایگەیاند، پلانەکەی ئێرانی قبوڵ نەکردووە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ


ئاگری شەڕی ئێران و ئەمریکا بەرەو کڵپەسەندن دەچێت

.

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا