حیزبوڵاى عێراق پشتیوانیی کردەوە سەربازییەکانى حوسییەکانى یەمەن دەکات
رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بە پێچەوانەى حکومەتى عێراقەوە کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق، پشتیوانیی خۆیان بۆ حوسییەکان ڕاگەیاند.
- داوا لە محەممەد بن سەلمان دەکەن دان بە شکستدا بنێت و گەمارۆ و ستەم لەسەر گەلى یەمەن هەڵبگرێت.
دواى ئەوەى حکومەتى عێراق، سەرکۆنەى هێرشى حوسییەکانى بۆ سەر فڕۆکەخانەى مەلیک خالید لە ڕیازى پایتەختى سعودیە کرد، کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا، پیرۆزبایی لە گەلى یەمەن و سەرکردایەتییەکەى دەکات بۆ کردەوە سەربازییەکان و بەرگریکردنیان لە شکۆى گەل و مافە خوراوەکانى، بەهۆى گەمارۆى سەپێنراو بەسەریدا لە لایەن سعودیە بە پاڵپشتى ئەمریکا.
ناوەڕۆکى پەیامەکەى حیزبوڵاى عێراق
- داوا لە محەممەد بن سەلمان جێنشینى سعودیە دەکات، شکست قبووڵ بکات و گەمارۆى سەر گەلى یەمەن هەڵبگرێت.
- گەلى عێراق و مقاوەمەى ئیسلامى لە پاڵ گەلى یەمەن و دۆزى دادپەروەرانەیان دەوەستێت.
- ئەو دەنگە نەشازانەى لێرە و لەوێ بەرز دەبنەوە گوزەراشت لە خاوەنەکانیان دەکات.
- گەلى یەمەنى ڕەسەن بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە پاڵپشت و پشتیوانى هەموو دۆزێکى ڕەواى گەلان دەمێنێتەوە.
- حیزبوڵا داوا لە جەنگاوەرانى یەمەن دەکات بەردەوامبن لە سزادانى توندى قۆچى شەیتان و دوژمنانى مرۆڤایەتى.
- تاوەکو سەردەکەون و ماف بۆ گەلەکەیان دەگەڕێننەوە و ستەم لەسەر گەلى یەمەنى ستەملێکراو هەڵدەگرن.
پێشتریش سەباح نوعمان، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاندبوو، حکومەتى عێراق هەر جۆرە پەرەسەندنێک و کردەوەیەکى سەربازى و دوژمنکارانە ڕەتدەکاتەوە بەتایبەت ئەگەر کەسانى مەدەنى و دامەزراوە مەدەنییەکان بکاتە ئامانج. کە دەبێتە هۆى قووڵکردنەوەى ناکۆکییەکان و لێکەوتەى نەرێنى لەسەر ئاشتى تەواوى ناوچەکە جێبێڵێت.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
رێبوار حەمەوەیس
2 کاتژمێر پێش ئێستا