لەسەر پیسبوونی ئاوی دیجلە وەزارەتی تەندروستی و ژینگە وەڵامی یەکدی دەدەنەوە

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • پیسبوونى ئاوى دیجلە کێشە دەخاتە نێوان دوو وەزارەتى عێراقەوە.
  • وەزارەتی تەندروستی و ژینگە وەڵامی یەکدیی دەدەنەوە.
  • وەزیرى ژینگەى عێراق: پاشەڕۆی پزیشکیی دەخرێنە ڕووبارەکانەوە.
  • سروە عەبدولواحید: ماسى ناوەڕاست و باشوورى عێراق ناخۆم ئایدزى پێوەیە.
  • وەزارەتى تەندروستى: ڤایرۆسی ئایدز لە ڕێگەی ئاو و خواردنەوە ناگوازرێتەوە.
  • وەزارەتى تەندروستى: پاشەڕۆ پزیشکییەکان بەگوێرەى ڕێکارەکان لەناودەبرێن.

لە پاش لێدوانی وەزیری ژینگەی عێراق لەسەر پیسبوونی ئاوی دیجلە و مەترسیی خۆی لە خواردنی ماسی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە ڕایگەیاندبوو، پاشەڕۆی پزیشکیی ڕاستەوخۆ و بەبێ هیچ چارەسەرکردنێک دەخرێنە ڕووبارەکانەوە, ئەم لێدوانە کاردانەوەى لێکەوتەوە و وەزارەتی تەندروستی عێراق وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند، ڤایرۆسی ئایدز لە ڕێگەی ئاو و خواردنەوە ناگوازرێتەوە و پاشەڕۆ پزیشکییەکان بەگوێرەى ڕێکارەکان لەناودەبرێن.


ڕژدبوونى وەزیرى ژینگە

  • سروە عەبدولواحید وەزیری ژینگەی عێراق: ئایا ئەو کەسەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی نووسیوە گوێی لە دیمانەکەی ئەو گرتووە یاخود پشتیبەستووە بە لێدوانی میدیاکان و هەڵمەتی پیلان دانراو؟.
  • ڕاناکەم لە بەرپرسیارێتی و بەڕوونی باسم لە پیسبوونی ژینگە و مەترسییەکە کردووە، کە ڕووبارەکە بەخۆیەوە دەیبینێت.
  • پاشەڕۆی قورس و شل دەچێتە ناو ڕووبارى دیجلە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ.
  • بێدەنگ نابن لە خستنە مەترسی ژیانی عێراقییەکان بەهۆی پیسبوونی ئاو و هەوا.
  • وەزیری ژینگە: هیچ لێبوردە نابین بەرامبەر پێشێلکارییەکان کە هەندێکجار دەگاتە ئاستی کوشتنی ئەنقەست.
  • ڕاشیگەیاندووە: ڕێگەی یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر بەرپرسیاران و پێشێلکاران.
  • جەختیشدەکاتەوە، لەوەى لەبری ڕوونکردنەوە، هەست بە بەرپرسیارییەتى بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و خاڵە نەرێنییەکان و دوورخستنەوەى هاونیشتمانیان لە مەترسییەکان.
  • کرۆکی کێشەکە ئەوەیە، پیسبوونی ژینگەی عێراق هەڕەشە لە ژیانیان دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، شەوى ڕابردوو، سروە عەبدولواحید، وەزیرى ژینگەی عێراق لە دیمانەیەکداى تەلەفزیۆنى دیجلەى عێراق، مەترسیی خۆی لە خواردنی ماسی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەربڕی بوو ڕایگەیاندبوو، پاشەڕۆی پزیشکیی ڕاستەوخۆ و بەبێ هیچ چارەسەرکردنێک دەخرێنە ڕووبارەکانەوە، ئەمەش لەسەر ئاستى ناوخۆى عێراق و شەقامى عێراقى کاردانەوەى گەورەى لێکەوتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

تەندروستیی عێراق وەڵامی سروە عەبدولواحید دەداتەوە

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا