نێچیرڤان بارزانى: هێزەکانى ڕۆژهەڵات زۆر نامەسئولانە ڕەفتاریان کرد

مەعاز فەرحان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • نێچیرڤان بارزانى لە دیدارى مێرى ڕەخنەى لە هێزەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان گرت.
  • نێچیرڤان بارزانى تیشکى خستە سەر هەماهەنگیى پارتى و یەکێتى لە کاتى جەنگى ئێراندا.
  • نێچیرڤان بارزانى جەختى لەسەر بێلایەنى هەرێمى کوردستان کردەوە.

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پانێڵێکدا گوتى "حەزدەکەم زۆر ڕاشکاوبم، هێزەکانى ئۆپۆزسیۆنى کوردى رۆژهەڵات زۆر  بەداخەوە زۆر نامەسئولانە ڕەفتاریان کرد، هەرێمى کوردستانیان خستە بەردەم دۆخێکى زۆر خراپ". مەبەستى سەروبەندى جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بوو.

ناوەڕۆکى قسەکانى نێچیرڤان بارزانى لەو بارەیەوە:

  • ئەوەى لە سۆشیالمیدیا باسدەکرا کە ئەم هێزانە دەچن بۆ ناو ئێران، بەوە هەرێمى کوردستانیان خستە ناو مەترسییەکى گەورە.
  • زۆریش نامەسئولانە بەرامبەر هەرێمى کوردستان ڕەفتاریان کرد.
  • لە دەستپێکى جەنگەکە بەردەوام لەگەڵ سلێمانى لەگەڵ کاک بافڵ و کاک قوباد لەسەر هێڵ بووین.
  • سیاسەتى ئێمە ئەوەبوو نابێت هەرێمى کوردستان ببێتە بەشێک لەم جەنگە.
  • ئێران دراوسێمانە و نزیکەى 600 کیلۆمەتر سنوورى هاوبەشمان هەیە و شەڕەکەى شەڕى ئێمە نەبوو.
  • ناکرێت هەرێمى کوردستان ببێتە شوێنێک کە لێیەوە هەڕەشە لە ئێران بکرێت.
  • ئەمە بە یاساى نێودەوڵەتى، عورفى و عادات ناکرێت، دەستوورى عێراقیش رێگەنادات.
  • ئەگەر لە بەرژەوەندى هەرێمى کوردستانیش بێت هەر نابێت بکرێت.
  • هەندێک خۆیان کردە پاڵەوانى جەنگ گوایە لە هەرێمى کوردستانەوە دەچن ئێران ڕزگار دەکەن.
  • ئێمە و یەکێتى لە ڕۆژى یەکەمەوە سنوورەکانمان داخست و هێزمان نارد.
  • پێشمانگوتن کە ناهێڵین لە هەرێمى کوردستانەوە هیچ بکرێت.

28ـى شوباتى ئەمساڵ کە هێرشى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، بەرپرسانى هەرێمى کوردستان جەختیان لە سیاسەتى بێلایەنى کردەوە و ڕەتیانکردەوە ببنە بەشێک لە جەنگەکە. "کورد نەبێتە سەرى ڕم لە ڕووداوەکان"، ئەمە ئەو ڕستەیە بوو بافڵ جەلال تاڵەبانى لە پاش یەک هەفتە لە دەستپێکى جەنگەکە کردى و بەردەوامیش جەختى لەسەر دەکرەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە لایەنە کوردییەکان ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و هەنگاوی کرداری بنێن

مەعاز فەرحان

2 کاتژمێر پێش ئێستا