تۆم باراک لە بەغدادە

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • تۆم باراک، جارێکى دیکە جەخت لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق دەکاتەوە.
  • ئەمجارەش یەکەم کۆبوونەوەى لەگەڵ فایەق زێدان بوو.
  • لە ڕۆژانى ڕابردوودا چەند زانیارییەک لەبارەى باراک و دۆسیەى نەوتى عێراق بڵاوکرانەوە.

تۆم باراک نێردەی تایبەتیی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا لە تۆڕی ئێکس، وێنەیەکی خۆی و ستیڤ ڤاگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاوکردووەتەوە و ستایشی دەکات و دەڵێت، ڤاگن شارەزاییەکی قووڵی لەسەر عێراق و ناوچەکە هەیە.


ئەوەى باراک لە پۆستەکەدا گوتوویەتى:

  • سەرقاڵی گواستنەوەی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ عێراق.
  • لە تیشکخستنە سەر بواری ئەمنی، بۆ پەیوەندییەکی فراوانی بونیادنراو لەسەر هەماهەنگیی ئابووری و بەرژەوەندیی هاوبەش.

هەر لە بەغداد، تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا، یەکەم دیداری لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە، سەردانەکەى پێشتریشى هەر وا بوو.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق:

  • زێدان و باراک گفتوگۆیان لەسەر بیرۆکە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیان کردووە، لە بوارەکانی یاسایی و دادوەری.

سەردانەکەى باراک دواى سێ ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەى ڕاپۆرتێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز دێت، کە تێیدا سێ سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایان کردبوو، تۆم باراک فشاری دروست کردووە بۆ ئەوەی کۆمپانیای "تی ئای کاپیتاڵ" (TI Capital) بەشداری لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی کەرکوک-بانیاسدا بکات.

ئەم کۆمپانیایە لەلایەن زیاد غەندورەوە خاوەندارێتی دەکرێت کە هاوبەشێکی کۆنی بازرگانیی تۆم باراکە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

تۆم باراک: دوای 23 ساڵ گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تەواوکرا

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا