تۆم باراک: دوای 23 ساڵ گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تەواوکرا

بەهزاد ئەحمەد 5 کاتژمێر پێش ئێستا
تۆم باراک، باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سووریا
تۆم باراک، باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سووریا

پووختەى هەواڵەکە

  • تۆم باراک: دوای 23 ساڵ گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تەواوکرا.
  • تۆم باراک: ئەم هەنگاوە کشانەوە نییە بەڵکو ڕێکخستنەوەیە لە سەرجەم ڕووەکانەوە.
  • تۆم باراک: ئەم ڕێککەوتنە دەرفەتێکە کە زەیدی هێزەکانی ڕێکبخاتەوە.

تۆم باراک لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە کشانەوە و جێهێشتنی کاروبارەکان نییە، بەڵکو ڕێکخستنەوەیە لە سەرجەم ڕووەکانەوە لە بەغداد، هەولێر و لەگەڵ دۆستەکانیان لە ناوچەکە و کارەکە لە یەک وێنەی ستراتیجی و لە ناسکترین ساتەکاندا بەڕێوەبراوە.


ناوەڕۆکى پەیامەکەى تۆم باراک

  • نێردەکەی ئەمریکا بۆ عێراق: ئەم ڕێککەوتنە، دەرگایەک دەکاتەوە، کە ماوەیەکی زۆرە داخراوە و دەرفەتێک بۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و گەلەکەی دەڕەخسێنێت، تاوەکو سەرجەم هێزە چەکدارەکانی بخاتە ژێر چەتری یەک دەوڵەت و لەژێر فەرمانی یەک فەرماندەیدا ڕێکبخاتەوە.
  • باراک: بەمەش عێراق دەبێت بە هاوڕێ و هابەشی عێراق، نەوەک پەیوەندییەکەیان لە ئاستێکی سەربازیدا بمێنێتەوە.
  • ئەمریکی و عێراقییەکان کە بەدرێژایی ئەو ساڵانە خزمەتیان کرد و قوربانییاندا، خزمەتەکەیان لە لایەن عێراقییەکانەوە ڕێزلێگیراوە و لەمەودوا تەنیا پشت بە خۆیان دەبەستن.
  • تۆم باراک: دەستخۆشی لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەکەم، "کارێکی نایابتان کردووە جەنابی سەرۆک".

ئەوە لە کاتێکدایە، پڕۆسەی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق، لە ڕۆژى 30ـى ئەیلوولی 2026، بە شێوەیەکی فەرمی کۆتایی پێهات. ئەم پێشهاتە مێژووییە دوای ڕێککەوتنی ساڵی 2024ـى نێوان حکومەتی عێراق و واشنتن هات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ: بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنم کە دوایین سەربازی ئەمریکی ئەمڕۆ عێراق بەجێدەهێڵێت

بەرپرسێکی عێراقی: سوپای ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق کشاوەتەوە

بەهزاد ئەحمەد

5 کاتژمێر پێش ئێستا