ئیلهام ئەحمەد بۆ کەناڵ8: خواستی کورد لە سووریا ڕوون و ڕەوانە

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • لەنێوان دیمەشق و ڕۆژئاواى کوردستان چەندین پرس بە چارەسەرنەکراوى ماونەتەوە.
  • هەریەکە لە مەزڵوم عەبدى و ئیلهام ئەحمەد بۆ بەشدارى لە دیدارى مێرى لە هەولێرن.
  • تەوەرى گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانیان ڕێککەوتن و پەیوەندییەکانە لەگەڵ دیمەشق.

ئیلهام ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی گەلی سووریا لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵ8 ڕایگەیاند، هەنگاوی گرنگ لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق نراوە، بەڵام هێشتا کۆمەڵێک هەنگاو ماون بنرێن و هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن.


ئیلهام ئەحمەد:

  • چەندین ساڵە کورد داوای دەوڵەتێکی دیموکرات، فرەیی و نامەرکەزیی دەکات.
  • دەسەڵاتە خۆجێیەکان بەهێز بکرێن.
  • پرسی زمانی دایک و نوێنەرایەتیی سیاسیی بۆ کورد لە سووریا، هێڵی سوورن و ناکرێت جێبەجێنەکرێن.
  • ئێستا بەشێک لە وانەکان بە کوردی دەخوێنرێت.
  • پێویستە خوێندن بە زمانی کوردی لە دەستووری نوێی سووریادا بچەسپێنترێت.
  • پرسی یەپەژە چارەسەر کراوە و هێزەکانیان لە چوارچێوەی یەکەی تایبەت لەنێو هێزەکانی سووریادا دەبن.
  • تاوەکو ئێستا بەشداریی ژنان لە سووریا ڕواڵەتییە و ڕۆڵیان پێنەدراوە.

لە یەکەم ڕۆژى دیدارى مێرى، ئیلهام ئەحمەد لە پانێڵێکدا قسەى لەسەر چەند پرسێک کرد، بڕیاریشە لە دووەم ڕۆژدا مەزڵوم عەبدى، قسە بکات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ

ئیلهام ئەحمەد: تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپا هەنگاوێکی گرنگ بوو

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا