بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە
ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دواى بڕیارەکەى حکومەتى عێراق دۆخى بازاڕى دراو ئاسایى نەبووەتەوە.
- زیاتر لە 13 هەزار دینار جیاوازى لەنێوان نرخى فەرمى و بازاڕ هەیە.
- لە هەولێر و سلێمانى جیاوازى لە بەهاى دۆلار هەیە.
لە بازاڕەکانى دراو لە هەولێر و سلێمانییەوە زانیاریى ئەوە بە کەناڵ8 گەیشت، کە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە، 100 دۆلار لەبازاڕى دراوى هەولێر بە 165 هەزار و 500 دینارە و لە بازاڕى دراوى سلێمانى بە 165 هەزار و 750 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
کەیفى خۆشناو، گوتەبێژى بازاڕى دراو لە هەولێر:
- بازرگانان خواستێکى زۆریان لەسەر دۆلار هەیە.
- لە دوو ڕۆژى ڕابردوو دینار زیاتر دابەزیوە.
- بازرگانەکان دۆلار حەواڵە دەکەن بۆ هاوردەکردنى کاڵا.
جیاوازى نرخى فەرمى و بازاڕ:
- دۆلار بە نرخى فەرمى بانکى ناوەندى عێراق 152 هەزار دینارە.
- لە بازاڕدا ئێستا 165 هەزارو 500 دینارە.
- واتە 13 هەزارو 500 دینار جیاوازى هەیە.
بەڵێنەکەى عەلى زەیدى:
سەرۆکوەزیرانى عێراق، بەڵێنى داوە جیاوازى نرخى فەرمى لەگەڵ بازار کەمبکاتەوە، کەیفى خۆشناو دەڵێت "تاوەکو ئەو کاتەى بە فەرمى دۆلارى کاش لە بازاڕەکاندا زیاد نەکرێت ناتوانرێت ئەو جیاوازییە کەمبکرێتەوە".
ئەم ناجێگری و جیاوازییە دواى نزیکەى هەفتەیەک دێت لە گۆڕانکارى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار، لەلایەن حکومەتى فیدراڵەوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە
ئارا ئیبراهیم
2 کاتژمێر پێش ئێستا