باخچەلی: پرۆسەی تورکیای بێتیرۆر لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە پایان

محەمەد عەلی 59 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • ڕێکار و هەنگاوەکان لە چوارچێوەى پرۆسەى ئاشتیدا بەردەوامن.
  • دەوڵەت باخچەلی یەکێکە لە ئەندازیارەکانى پرۆسەى ئاشتى یان تورکیاى بێتیرۆر.
  • باخچەلى جەختى لە سەرخستنى پرۆسەکە کردەوە.

لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لەبارەی ژمارەیەک پرسەوە دوا، لەنێویاندا پرۆسەی چارەسەریی و هاوپەیمانیی مەککە.


دەوڵەت باخچەلی:

  • هەنگاوەکانی پرۆسەى "تورکیای بێ تیرۆر"، بەردەوام دەبن و لە کورترین کاتدا بەئەنجام دەگەن.
  • هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ بنبڕکردنی "تیرۆر" و هێنانەدی ئارامی بووەتە هۆی دڵەراوکێ لەلای نەیاران.
  • تورکیا لە بڕیارەکەی پاشگەز نابێتەوە.

هێرشى حوسییەکانى بۆ سعودیە سەرکۆنە کرد

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، باخچەلی هێرشی حوسییەکانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید، لە ڕیاز بە توندی سەرکۆنە کرد و بەپێویستی زانی، لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە، سەرجەم هاوکارییە سەربازییە پێویستەکان پێشکەشی سعودیە بکات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

شاندی ئیمراڵی و دەوڵەت باخچەلی لەسەر پرۆسەی چارەسەری کۆبوونەوە

محەمەد عەلی

59 خولەک پێش ئێستا