لە بۆکان ڕووبەری چاندنی تۆوی خەرتەلە گەیشتووەتە 700 هێکتار
سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- بەهۆی گرنگی و سوودی زۆری ڕۆنی تۆوی خەرتەلە خواستێکی زۆری لەسەرە.
- بۆ ئەمساڵ ڕووبەری چاندنی "تۆی خەرتەلە" لە زەوییەکانی شاری بۆکانی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە 700 هێکتار.
مەستورە ڕەحیمی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بۆکان ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ رووبەری زەوییە تەرخانکراوەکانی شارەکەیان بۆ چاندنی تۆی خەرتەلە گەیاندووەتە 700 هێکتار بەراورد بە ساڵی پار کە 500 هێکتار بووە.
پلانی ساڵی ئایندە
- بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و لەباریی کەشوهەواکەی، زەوییەکانی بۆکان بۆ چاندنی ئەم بەرهەمە گونجاو و لەبارن و لە پلاندایە لە ساڵانی ئایندە پەرەی زیاتر بە بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە ڕووەکە بدرێت.
- گوڵی کۆڵزا یان (تۆوی خەرتەلە) لە ڕووەکە ڕۆندارەکانە، زیاتر لە ناوچە فێنکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەچێنرێت.
- ڕووەکەکە بەشێوەیەکی بەربڵاو خۆی لەگەڵ کەشوھەوای ئەو ناوچەیە دەگونجێنێت کە تێیدا دەڕوێت.
- ئەو ڕۆنەی لە گوڵی "کۆڵزا" یان "تۆوی خەرتەلە" بەرهەمدەهێنرێت، یەکێکە لە ڕۆنە باشەکان و لەبەر نەبوونی کۆڵسترۆڵی زیانبەخش تێیدا، لە ڕووی کوالیتیی خۆراکەوە لە ئاستێکی بەرزدایە و خواستێکی زۆری لەسەرە
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
سامیا حەسەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا