ساڵانە 20 هەزار کەس لە ئێران بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیان لەدەستدەدەن
سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە ئێران هەژمار دەکرێن.
- وەزیری تەندروستیی ئێران: ساڵانە 20 هەزار کەس بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.
محەممەد ڕەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستیی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی گوتووە، "بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ناوەوە و دەرەوەی شارەکان، ساڵانە نزیکەی 20 هەزار کەس لە سەرانسەری ئێران گیان لە دەستدەدەن.
نیگەرانییەکان لە بارەى هۆکارى ڕووداوەکانى هاتوچۆ
- زەفەرقەندی: تاوەکو کوالێتیی ئۆتۆمبیلەکان و خراپیی ڕێگاوبانەکان و پابەندبوونی شوفێران بە تەواوی جێبەجێنەکرێن، ئاماری مردن و برینداربوون ڕوو لە زیادبوون دەکات.
- پێشتر دامەزراوەی پزیشکی دادیی ئێران، ڕایگەیاندبوو، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 6 هەزار کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە.
- زیاتر لە 143 هەزار کەس بەوهۆیەوە برینداربوون.
بە گوێرەی ئاماری پۆلیسى هاتوچۆى ئێران، تەنیا لە ساڵی 2025دا، 19 هەزار و 540 کەس گیانیان لە دەستداوە کە 15 هەزار و 660 کەسیان پیاو، سێ هەزار و 880 کەسیان ژن بوون.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
لە سێ مانگدا لە سنە 2 هەزار و 250 کەس بە رووداوى هاتوچۆ برینداربوون
سامیا حەسەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا