ئەنجوومەنى نوێنەران: ڕۆژى پێنجشەممە کابینەکەى زەیدى تەواو دەکرێت

دانیار فاروق 26 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەنجوومەنی نوێنەران پێنجشەممەی دیاریکرد بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی زەیدی.
  • ئەنجوومەنی نوێنەران: پێنجشەممە دەنگ لەسەر بەربژێرانی جێگرانی سەرۆکوەزیران دەدرێت.
  • ئەنجوومەنی نوێنەران: پێنجشەممە دەنگ لەسەر بەربژێرانی وەزارەتە بەتاڵ و نوێیەکان دەدرێت.
  • ئەنجوومەنى نوێنەران: پێنجشەممە کاتژمێر 7:00ـى ئێوارە کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، وەڵامى داواکارییەکى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراقى دایەوە و ئاماژەى بەوەکرد، ڕۆژى پێنجشەممە دەنگ لەسەر بەربژێرانى جێگرانى سەرۆکوەزیران و وەزارەتە بەتاڵەکان دەدرێت.


داواکارییەکەى عەلى زەیدى و دەنگدان بەو بەربژێرانەى دیاریکراون:

  • عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بە نووسراوێک داواى لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی کۆببێتەوە.
  • پێنجشەممە داهاتوو لە ئەنجوومەنى نوێنەران، دەنگ لەسەر چوار جێگرى سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانى جێگرانى سەرۆکوەزیران دەدرێت.
  • بەربژێرەکان بریتیین لە لەیس خەزعەلى براى قەیس خەزعەلى ئەمیندارى بزووتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەق، موحسین مەندەلاوى، سەرۆکى هاوپەیمانیی ئەساسى عێراقى.
  • محەممەد تەمیم، سەرکردە لە حیزبى تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسى.
  • وەزیرى پێشووى پلاندانانى عێراق فارس بریفکانى، لە پارتى دیموکراتى کوردستان.
  • چوارچێوەى هەماهەنگى، بەربژێرانى وەزارەتە بەتاڵەکانى یەکلاکردووەتەوە.
  • هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا، یاسر مالیکى بۆ وەزارەتى ناوخۆ.
  • حەیدەر بەها، بۆ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەربژێرکردووە.
  • نایف شەممەرى بەربژێرى هاوپەیمانیی حەسمە بۆ وەزیرى بەرگری.
  • وەزارەتى ڕۆشنبیرى و گەشتوگوزار، کە لە حکومەتەکانى پێشوودا، یەک وەزارەت بوو بڕیاردراوە بکرێتە دوو وەزارەت.
  • یاسین عیساوى لە هاوپەیمانیی عەزم بەربژێرە بۆ وەزیرى ڕۆشنبیرى.
  • عەلى دخێڵى لە هاوپەیمانیی مونتەسیرون بەربژێرکراوە بۆ وەزیرى گەشتوگوزار.
  • سەفا کەنانى لە هاوپەیمانیی هێزەکانى دەوڵەت بەربژێرە بۆ وەزیرى وەرزش و لاوان.
  • محەممەد مووسەوى لە هاوپەیمانیی سادیقون بەربژێرکراوە بۆ وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر سەرچاوەیەکى نزیک لە چوارچێوەى هەماهەنگى، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاندبوو، سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى لە کۆبوونەوەى شەوى دووشەممەى ڕابردوو، لەسەر جێگرانى سەرۆکوەزیران و تەواوکردنى کابینەى حکومەت ڕێککەوتن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

زەیدی: جێگرانی سەرۆکوەزیران مووچە و تەرخانی دارایی و دامەزراندنی نوێیان نابێت

دانیار فاروق

26 خولەک پێش ئێستا