بڕیارێکى دیکەى زەیدى؛ باج و گومرگ لەسەر خۆراک و دەرمان هەڵگیرا

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • کاردانەوەکانى گۆڕانکارى لە بەهاى دینار بەردەوام و زیاتر بوون.
  • لە دواى گۆڕانکارى لە بەهاى دینار عەلى زەیدى دووەم بڕیارى دەرکرد.
  • شەوى ڕابردوو ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتیى عەلى زەیدى کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنى وەزیران بڕیاریدا بە هەڵگرتنى باج و گومرگ لەسەر خۆراک و دەرمانى هاوردەکراو، ئەوەش "لەپێناو پاراستنى ئاسایشى خۆراکى و تەندروستى لە وڵات". بڕیارەکە لە ڕۆژى 7ـى تشرینى یەکەمەوە کارى پێدەکرێت.


بڕیارەکانى دیکەى ئەنجوومەنى وەزیران:

  • ڕەزامەندی درا لەسەر زیادکردنى کۆى تەرخانکراوەکانى بودجەى وەبەرهێنانى پێشنیازکراو بۆ وەزارەتى ناوخۆ بۆ ساڵى 2026 کە بەسەر چەند پڕۆژەیەک دابەش کراوە.
  • ڕەزامەندی درا بە پێدانی مۆڵەتی دامەزراندنی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان بەگوێرەى بڕگەکانی یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی ژمارە 25ـى ساڵی 2016.

ئەم دووەمە بڕیارى کابینەى عەلى زەیدییە لە دواى گۆڕانکارى لە بەهاى دینار لە 7ـى تشرینى یەکەمەوە، بڕیارى یەکەم باجى گومرگى لەسەر گۆشت، مریشک و هێلکە هەڵگیرا.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

یەکەم بڕیار لە عەلى زەیدییەوە دواى گۆڕانکارى لە بەهاى دینار

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا