دۆلار بەرزبووەوە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
فۆتۆ؛ حەمە سوور
فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵەکە

  • بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیرى ماوەتەوە.
  • بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار 15 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
  • عەلى زەیدى بەڵێنیدا بوو جیاوازى لەنێوان بەهاى فەرمى و بازاڕ کەمبکاتەوە.

لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، کە بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەرزى ماوەتەوە و 100 دۆلار بە 166 هەزار و 500 دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتى کردنەوەى بازاڕدا 100 دۆلار بە 165 هەزار و 750 دینار بوو.


بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:

  • 100 دۆلار بە 166 هەزارو 500 دینارە.
  • 100 یۆرۆ بە 186 هەزار و 500 دینارە.
  • 100 پاوەن بە 218 هه‌زار دینارە.
  • 100 لیره‌ی توركی به‌ 3 هه‌زار و 450 دینارە.
  • 100 هەزار تمەن بە 700 دینارە.

ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان، دواى هەفتەیەک لە گۆڕانکارییەکانى بەهاکەى دێت لە لایەن حکومەتى عەلى زەیدییەوە، کە تێیدا بڕیار درا بەهاى فەرمیى 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا