بۆ لابردنى گومرگى خۆراک و دەرمان هەرێمى کوردستان چاوەڕێى نووسراوى بەغدادە

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بازاڕى حەوزە وشکەکەى سلێمانى
فۆتۆ؛ حەمە سوور
بازاڕى حەوزە وشکەکەى سلێمانى فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵەکە

  • بڕیارەکەى حکومەتى فیدراڵ بۆ لابردنى گومرگ لەسەر خۆراک و دەرمان نەگەیشتووەتە هەرێمى کوردستان.
  • پێشتر بەغداد گومرگى لەسەر گۆشت، هێلکە و مریشک لابردووە.
  • سیستمى ئەسیکۆدا هێشتا لە هەرێمى کوردستان جێبەجێ نەکراوە.

کەناڵ8 لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی گومرگەوە زانیاریى ئەوەى دەستکەوت، کە هەرێمى کوردستان چاوەڕێى بەغداد دەکات نووسراوى فەرمى ئاڕاستە بکات لەبارەى لابردنى گومرگ لەسەر دەرمان و خۆراک، کە تەنیا لەڕێگەى ڕاگەیاندنەوە زانیاریان پێگەیشتووە.


سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی گومرگ:

  • هەرکات نووسراوى فەرمیمان پێبگات ئەوا لە دەروازەى ئیبراهیم خەلیل جێبەجێ دەکرێت.
  • لە مانگى ئایارى ئەمساڵەوە سیستمى ئەسیکۆدا لەو دەروازەیە تەنیا بۆ خۆراک و دەرمان جێبەجێ دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە هەڵگرتنى گومرگ لەسەر خۆراک و دەرمانى هاوردەکراو، ئەوەش "لەپێناو پاراستنى ئاسایشى خۆراکى و تەندروستى لە وڵات"، بڕیارەکە لە ڕۆژى 7ـى تشرینى یەکەمەوە کارى پێدەکرێت، ئەگەر وەکو خۆى جێبەجێ بکرێت چاوەڕوان دەکرێت نرخى خۆراک و دەرمان هێندە زیاتر بەرزنەبنەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بڕیارێکى دیکەى زەیدى؛ باج و گومرگ لەسەر خۆراک و دەرمان هەڵگیرا

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا