نەوەى نوێ دوو پۆستى دیکەی لە کابینەکەى زەیدى وەرگرت
مەعاز فەرحان 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- عومەر مامە کوردە و ئومێد محەممەد پۆستیان وەرگرت.
- ژمارەى پۆستەکانى نەوەى نوێ لە کابینەى زەیدى زیادبوون.
- نەوەى نوێ هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتى بۆ بەغداد و هەرێمى کوردستان هەیە.
زانیاریى ئەوە بە کەناڵ8 گەیشت، لە پشکى نەوەى نوێ ئومێد محەممەد پەرلەمانتارى پێشوو، بوو بە ڕاوێژکار لە وەزارەتى ژینگە، عومەر مامە کوردەش وەک بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیریى حکومەتى فیدراڵ دەستبەکار بوو.
عومەر مامە کوردە بۆ کەناڵ8:
- سێ ڕۆژە بە فەرمیی دەستبەکار بووم و دەوام دەکەم.
- ئومێد محەممەد: هەموو تواناکانم بۆ خزمەت تەرخان دەکەم.
جگە لەم دوو پۆستە، لەسەر پشکى نەوەى نوێ، سروە عەبدولواحید وەزیرى ژینگەی عێراقە و سیپان ئامێدی ڕاوێژكاری سەرۆككۆماری عێراقە، ئەوەش لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى "هاوسەنگی و بوژاندنەوە"ـى نێوان یەکێتى و نەوەى نوێدایە کە لە دووى تەمموزى 2026 واژۆ کرا.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ لە کوردستان و عێراق ئێمە هێزى یەکەمین
مەعاز فەرحان
2 کاتژمێر پێش ئێستا