پشکنینێکی بۆماوەیی بۆ دەستنیشانی هەوکردنەکان بەکاردەهێنرێت
ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پشکنینێکی بۆماوەیی بۆ دەستنیشانی هەوکردنەکان
- پشکنینی بۆماوەیی mNGS دەتوانێت دەستنیشانی ئەو هەوکردنانە بکات کە بە پشکنینی ئاسایی دەرناکەون و دەستنیشان ناکرێن
- پشکنینەکە لە ڕێگەی وەرگرتنی نموونەی خوێن و شلەکانی جەستەوە ئەنجام دەدرێت بە پێی جۆری هەوکردنەکە
- لە توێژینەوەیەکدا زیاتر لە پێنج هەزار نموونە وەرگیراون و پشکنینە بۆماوەییەکەیان بۆ کراوە، پشکنینەکە توانیویەتی هەوکردنی لە %86ـی کەیسەکان دەستنیشان بکات
باوترین جۆری هەوکردنەکان
- هەوکردنی ڕێڕەوی میز
- هەوکردنی پێست
- هەوکردنی چاو
- هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە
هۆکارەکانی هەوکردنی ڕێڕەوی میز
- ڕەگەز(مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی ڕێڕەوی میز لە خانماندا زیاترە)
- سێکسی ناتەندروست
- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بۆ ڕێگری لە دووگیانبوون
- بەکاهێنانی سۆندەی میز
خۆپارێزیی لە تووشبوون بە هەوکردنەکان
- شتنی دەست بەبەردەوامی
- وەرگرتنی پێکوتەی نەخۆشییەکان، بەتایبەت ئەنفلۆنزا وهەوکردنی جگەری ڤایرۆسی
- ئامادەکردنی خواردنەکان بە شێوەیەکی پاکوخاوێن و تەندروست
- پاکڕاگرتنی برین
- وەرگرتنی دەرمانی دژەبەکتریاکان لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا
- پۆشینی جل و بەرگی گونجاو بۆ بەدووربوون لە گەستنی مێرووەکان
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
2 کاتژمێر پێش ئێستا