بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە پارێزگاری کەرکووک کرد
کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەممەد سەمعان ئاغا چەند پرسێکی تاوتوێ کرد.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی جەخت لە برایەتى و پێکەوەژیان لە کەرکووک دەکاتەوە.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی، کەرکووک بە نمونەى باڵاى پێکەوەژیان ناو دەبات.
نووسینگەى سەرۆکى یەکێتى بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی پارێزگای کەرکووک، دۆخی ئەمنی و هەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوە و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان تاوتوێ کران، جەخت لە پاراستنی هاوسەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوان لایەن و پێکهاتەکان کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا:
- کەرکووک نموونەی باڵای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە.
- بە کاری هاوبەش و یەکڕیزی دەتوانین سەقامگیریی بپارێزین.
- مافە ڕەواکانی سەرجەم کەرکووکییەکان بەبێ جیاکاری دەستەبەر دەکەین.
لە 16ـى نیسانى 2026ـەوە محەممەد سەمعان ئاغا بەگوێرەى ڕێککەوتنێکى نێوان لایەنەکان بەتایبەت یەکێتی و بەرەی تورکمانی، بووەتە پارێزگارى کەرکووک.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەرکووک نموونەی پێکەوەژیان و تەباییە
پارێزگاری کەرکووک لە یادی مام جەلالدا: ئەو گرەنتیی مافی پێکهاتەکانی دەکرد لەسەر بنەمای دادپەروەری
کەناڵ8
2 کاتژمێر پێش ئێستا