توێژینەوەیەکی نوێ: ژەمە خۆراکیی سووکیش پێش خەوتن مەترسیی نەخۆشییەکانی جگەر زیاد دەکات
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وردەکاریی و ئەنجامەکانی توێژینەوەکە
- نزیکەی 200 هەزار کەس بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە
- ژەمە خۆراکیی سووکیش پێش خەوتن مەترسیی نەخۆشییەکانی جگەر زیاد دەکات
- خواردن لە درەنگی شەواندا کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستە تێکدەدات
- ئەم تێکچوونە کاریگەریی لەسەر زیندەچالاکیی پێکهاتە خۆراکییەکان دەکات لە جگەردا
- بەمەش چەورییەکی زۆر لەسەر جگەر کۆدەبێتەوە
- چەوریی جگەر دەبێتەهۆی دروستبوونی هەوکردن
- وەرزشکردن یارمەتیی کەمکردنەوەی چەوریی سەر جگەر دەدات
خۆپارێزییەکان لە چەوریی سەر جگەر
- دابەزاندنی کێشی جەستە، بە شێوەیەکی لەناکاو نەبێت
- هەفتانە 150 خولەک وەرزش بکرێت
- خواردنەوە پڕشەکرەکان کەم بکرێنەوە
- کۆنتڕۆڵی شەکرە، بەرزەفشاری خوێن و ئاستی چەوریی خوێن بکرێن
- خواردنەوە کحولییەکان کەم بکرێنەوە
باوترین نەخۆشییەکانی جگەر
- چەوریی سەر جگەر
- هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی
- بەڕیشاڵبوونی جگەر
- ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی خواردنەوە کحولییەکانەوە تووشی جگەر دەبن
- شێرپەنجەی جگەر
هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر
- قەڵەوی
- خواردنەوە کحولییەکان
- هەوکردن
- شەکرەی جۆری دوو
- خۆراکی ناتەندروست
- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
- بۆماوەیی
- بەکارهێنانی دەرزیی کەسانی دیکە
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
د. دالیا تاریق: نەخۆشییەکانی جگەر ئەگەری گەورەبوونی سپڵ زیاد دەکەن
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا