دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر کێفی دی دا
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- کێفی دی سەرۆکی پێشووی دەستەی چەتەکانی South Side Compton Crisps لەماوەی ڕابردوودا بە تۆمەتی دەرکردنی فەرمانی تەقەکردن لە توپاک شاکور دەستگیر کرا
- پاش چەندین مانگ لە دانیشتنی دادگا لە کۆتاییدا بڕیاری لەسەر درا
- دادگای ئەمریکا بە 40 ساڵ زیندانیکردن بڕیاری لەسەر داوە
- کێفی دی ئێستا تەمەنی 63 ساڵە

پێشووتر لە مانگی ئەیلوول: دەستەی سوێندخۆران بڕیاریان لەسەر ئەوە دا کە کێفی دی بەرپرسیاری سەرەکییە لە کوژرانی توپاک شاکور.
ڕێکەوتی حەوتی ئەیلوولی 1996:
- توپاک شاکور ڕاپەری ناسراوی ئەمریکی، لە ترافیکێکی لاس ڤێگاس دەستڕێژیی گولـلەی لێ کرا
- پاش شەش ڕۆژ لەمانەوە لە نەخۆشخانە، توپاک کۆچی دوایی کرد
- لە کاتی مردنیدا توپاک تەمەنی تەنیا 25 ساڵ بوو

ئەوەی پێشووتر کێفی دی ئاشکرای کردبوو:
- دابینکەری ئەو دەمانچەیە بووە کە توپاکی پێ بەئامانج گیراوە
- فەرمانی ڕاستەوخۆی داوە توپاک بکوژرێت
- بڕیاردەر بووە لە جێبەجێکردنی پلانەکەدا
زیاتر بزانە:
دەستەی سوێندخۆران: Keffe D بکوژی توپاک شاکورە

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا