بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە تونجەر باکرهان کرد
کەناڵ8 27 خولەک پێش ئێستا
پوختەی هەواڵەکە
- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هاوسەرۆکی پارتی دەم کرد.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی و تونجەر باکرهان باسیان لە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا کردووە.
لە دیدارەکەدا کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، د. یوسف گۆران، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەبوون، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا.
ناوەڕۆک و تەوەری کۆبوونەوەکە:
- پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانیی یەکێتیی بۆ ئەم هەنگاوە مێژووییە دووپاتکردەوە.
- لەسەر هەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین تاوەکو ئەم پرسە گرنگ و چارەنووسسازە سەربکەوێت.
- باوەڕمان وایە بە پێکەوەژیان و ئاشتی دەتوانین خزمەتی گەلەکەمان بکەین، چونکە لە شەڕ و دووبەرەکیدا جگە لە ماڵوێرانی هیچ بەدەست نایەت.
- هیوادارم هەمووان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەنەوە بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام.
لە دیدارەکەدا، تونجەر باکرهان سوپاسی هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی کرد بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و گوتی: "ئێمە بە رێزەوە لە ڕۆڵتان دەڕوانین و پێزانینمان هەیە بۆ هەنگاوەکانتان کە لە خزمەتی سەقامگیریی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەدایە لە ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
تونجەر باکرهان: چاوەڕێبووین لەم مانگەدا گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە دەستپێبکات
کەناڵ8
27 خولەک پێش ئێستا