حوسییەکان: ئۆپراسیۆنێکی چەند ڕۆژەمان بۆ سەر سعودییە  دەستپێکردووە

ئامێز عەباس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
هێرشى حوسییەکان لەماوەکانى ڕابردوودا بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە
هێرشى حوسییەکان لەماوەکانى ڕابردوودا بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە

پووختەی هەواڵەکە

  • حوسییەکانی یەمەن ئاشكرایانکرد، ئۆپراسیۆنێکیان بۆ سەر سعودیە دەستپێکردووە،.
  • دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە زەهران و فڕۆکەخانەی مەلیک خالید و پاڵاوگەی ئارامکۆیان لە ڕیاز کردووەتە ئامانج.

یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکان ئاشكرایکرد، ئۆپراسیۆنەکەیان فڕۆکەخانە و دامەزراوە نەوتییەکانیانی سعودیەیان کردووەتە ئامانج و ئۆپراسیۆنەکەش تاوەکو چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.


جەنگی یەمەن و سعودیە

  • گوتەبێژی حوسییەکان: مووشەک و درۆنەکان ئامانجەکانیان بە وردی پێکاوە و زیانییان بەو ناوچانە گەیاندووە کە پێکاویانە.
  • چەند سەرچاوەیەکی یەمەنی ئاشکرایانکردووە، فڕۆکەی جەنگیی سعودی، چوار هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەی حوسییەکان لە شاری حەریب لە پارێزگای مەئرەب.
  • بەگوێرەی حوسییەکان بێت، لەو کاتەوەی گرژییەکان هەڵکشاون، سعودیە دوو هەزار و 281 هێرشی ئاسمانی و مووشەکی کردووەتە سەر یەمەن.
  • وەزارەتی وزەی سعودیەش هێرشی حوسییەکانی پشتڕاستکردەوە و لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشكرایکرد، باڵەخانەی کۆمپانیای ئارامکۆ لە شاری زەهران هێرشی کراوەتە سەر و ئاگرلێ کەوتووەتەوە.

ململانێی نێوان حوسییەکانی یەمەن و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی سعودیە لە ساڵی 2015ەوە دەستی پێکردووە، کاتێک سعودیە بە مەبەستی پشتگیریکردن لە حکومەتی شەرعی یەمەن دەستێوەردانی سەربازی کرد. لەو کاتەوە، حوسییەکان بەردەوام لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستییەوە خاکی سعودیە دەکەنە ئامانج.

 هێرشکردنە سەر کەرتی وزە و ژێرخانی ئابوری، بەتایبەت دامەزراوەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ و فڕۆکەخانە مەدەنییەکان، ستراتیژێکی سەرەکی حوسییەکان بووە بۆ گوشارخستنە سەر ڕیاز تا کۆتایی بە گەمارۆ ئابوری و ئاسمانییەکانی سەر یەمەن بهێنێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

لە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە 12 کەس کوژران

ئامێز عەباس

1 کاتژمێر پێش ئێستا