بانکى نیشتمان دەست بە وەرگرتنى فەرمانبەر دەکات

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بانکى نیشتمان دەست بە وەرگرتنى فەرمانبەر دەکات.
  • بانکى نیشتمان: لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان فەرمانبەر وەردەگرین.

لە ڕاگەیێنراوێکى بانکى نیشتماندا کە گەیشتووە بە کەناڵ8، تیایدا هاتووە، هەر فەرمانبەرێک لە بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری خوازیاری کارکردنە لە لقەکانی بانکی بازرگانیی نیشتمان لەسەر ئاستی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (زاخۆ، سۆران، گەرمیان، ڕاپەڕین) وەک بەرپرس و فەرمانبەری هۆبە، دەتوانن داواکارى بۆ گواستنەوە پێشکەش بکەن.


داواکارییەکانى بانکەکە:

  • فەرمانبەرانى سەر بە وەزارەتى دارایی دەتوانن لە ڕۆژانى18  تاوەکو 22ـى ئەم مانگە داواکارى بۆ گواستنەوە پێشکەش بکەن.
  • چەند مەرجێک دیاریکراوە هەر فەرمانبەرێک داواکاری بۆ گواستنەوە پێشکەش دەکات، پێویستە ئەو مەرجانەى تێدابێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە چوارچێوەى یەکخستنەوە و تێکەڵکردنى بانکە حکومییەکان لە هەرێمى کوردستان، 94 بانکى حکومى تێکەڵ دەکرێن و ژمارەیەکى سنوورداریان دەمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەى یەکە ژمێریارییەکان و هەژمارى بانکەکان ڕێکدەخرێنەوە، دواتر دەخرێنە سەر بانکى نیشتمان.

بانکى نیشتمان، دەبێتە چوارەمین بانک لەسەر ئاستى عێراق کە بانکى ناوەندیی عێراق بە فەرمى مامەڵەى لەگەڵ دەکات، پاش بانکەکانى ڕەشید و ڕافیدەین و تى بى ئاى و دەتوانێت پێشینەکان و دۆلاریش بە نرخى فەرمى وەربگرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هەنگاو بەرەو بانکێکی نیشتمانی؛ بانکە حکومییەکانی سلێمانی یەکدەخرێن

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا