زانکۆلاین بۆ دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان کارا دەکرێت
پووختەى هەواڵەکە
- زانکۆلاین بۆ دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان کارا دەکرێت.
- 2700 دەرچوو دەتوانن لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان درێژە بە خوێندن بدەن.
- سبەى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـى ئامادەیی ئەو ناوچانە کارا دەکرێت.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، خوێندکارانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، کاتژمێر8:30 خولەکی سبەی (2026/10/15) تاوەکو کاتژمێر (12)ـی شەوی دووشەممە(2026/10/19) دەتوانن لە هەمان ماڵپەڕى زانکۆلاین داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.
داواکارییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا
- سەرجەم دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی ئیدارەی کوردستان.
- ئەوانەی ناویان لە نووسینگەی کەرکووکی وەزارەتەکەمان تۆمارکردووە، لە ماوەى دیاریکراو هاوشێوەی دەرچووانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری لەڕێگەی زانکۆلاین پێشکەش بکەن.
ساڵانە لەگەڵ دەرچووانی 12ـى ئامادەیی هەرێمی کوردستان، دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمى کوردستان، بەهەمان مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی کوردستان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن.
بۆ ئەمساڵ دوو هەزار و 700 کەس لە دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکان دەتوانن بە کۆدەکانیان بچنە ناو سیستم و ڕاستەوخۆ داواکاری بۆ وەرگرتن لەهەمان ماڵپەڕى زانکۆلاین پێشکەش بکەن.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
2 کاتژمێر پێش ئێستا