ئەنجامەکانی زانکۆلاین ئاشکراکران

ئامێز عەباس 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • 99%ی دەرچووانی ئەمساڵی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون.
  • ئەم هەفتەیە مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـى ئامادەیی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027)، ڕاگەیاند و زیاتر لە 39 هەزار خوێندکار وەرگیراون.



وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى :

  • ساڵانە نزیکەى 60  بۆ 65  هەزار کورسی خوێندنمان دیاریکردووە و بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 40  هەزار خوێندکار لە پەروەردەوە گەیشتوونەتە خوێندنى باڵا.
  •  ئەمساڵ سەرجەم دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگیرێن.
  • 99%ی دەرچووانی ئەمساڵی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون.
  • بەگشتی 39 هەزار و 52 خوێندکار لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون
  • 27 هەزار و 391  کورسیی خوێندن بە بەتاڵی ماونەتەوە.
  •  هیچ کەسێک ناچارناکرێت بچێت بۆدەرەوە بۆ خوێندن و کارئاسانیش دەکەن بۆ خوێندکاران بۆئەوەى لە زانکۆکان بخوێنن.
  • ئەمساڵ تەنیا 317 دەرچوو  وەرنەگیراون و 27 هەزار و 391 کورسیی خوێندن بە بەتاڵی ماونەتەوە.
  • لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەرگای پێشکەشکردن بۆ 2700 دەرچووی ناوچە کوردستانییەکان دەکرێتەوە.

زانکۆ لاین چۆن کاردەکات؟

زانکۆلاین سیستمێکی ئەلیکترۆنیی ناوەندییە لە هەرێمی کوردستان کە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەکاردێت بەمەبەستی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان. ئەم سیستمە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

قوتابی مافی هەیە ژمارەیەکی دیاریکراو لە کۆلێژ، بەش، و پەیمانگا لە زانکۆ جیاوازەکاندا بەپێی ئارەزوو و کۆنمرەکەی هەڵبژێرێت. دابەشکردنی قوتابیان بەسەر بەشەکاندا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و بەپێی ڕکابەری کۆنمرە دەبێت. واتە ئەو کەسەی نمرەی بەرزترە چانسی زیاتری هەیە بۆ وەرگرتن لەو شوێنەی کە هەڵیبژاردووە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

زانکۆلاین بۆ زیاتر لە 40 هەزار دەرچوو کارا کرا

ڕۆژى یەکشەممە وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیێنێت

ئامێز عەباس

2 کاتژمێر پێش ئێستا