ڕۆژى یەکشەممە وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیێنێت
رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژى یەکشەممە ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ـى ئامادەیی ڕادەگەیێنرێت.
- دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان دەستپێدەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ڕۆژی یەکشەممە چوارى تشرینى یەکەم لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـى ئامادەیی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027)، ڕادەگەیێنێت.
دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان
- وەزارەتى خوێندنى باڵا: پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان دەستپێدەکات.
- پێویستە لەسەر وەرگیراوان لە دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە زانکۆکانیان بکەن.
- زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئامادەکاریى پێویست دەکەن بۆ پێشوازى لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2026-2027).
ئەوە لە کاتێکدایە، ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا پێشتر ڕایگەیاند، ئەمساڵ کورسیی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان کەمناکەنەوە و هەوڵدەدەن زۆرترین دەرچوو وەربگرن. هەروەها بڕیاریدا ڕێژەی داشکاندنی 45% بۆ خوێندنی پارالێل و ئێواران جێگیر بکرێت تاوەکو خێزانەکان لە بارگرانیی دارایی بپارێزێت. هاوکات دەرچووانی سەرجەم بەشەکان لە ڕێگەی 16 زانکۆی حکومییەوە بە گوێرەی کۆنمرە و ئارەزووی خۆیان بەسەر 680 بەشدا دابەش دەکرێن.
داتاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەریدەخەن کە کۆی گشتیی پێشکەشکاران دەگاتە، 40 هەزار و 716 دەرچوو، کە بەسەر چوار بەشی سەرەکیدا دابەشبوون؛ 30 هەزار و 847 لە بەشی زانستی، 7 هەزار و 923 لە بەشی وێژەیی، 1 هەزار و 240 لە بەشە پیشەییەکان و 706 دەرچووش لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانەوەن. ئەم دەرچووانە کێبڕکێ لەسەر 680 بەشی جیاواز لە هەر سێ سیستمی زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران لە 16 زانکۆی حکومیی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکەن.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
رێبوار حەمەوەیس
3 کاتژمێر پێش ئێستا