وەزارەتى خوێندنى باڵا داشکاندنى 45%ـی بۆ کرێى خوێندنى پاراڵێل و ئێواران درێژکردەوە
رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- وەزارەتى خوێندنى باڵا داشکاندنى 45%ـی بۆ کرێى خوێندنى پاراڵێل و ئێواران درێژکردەوە.
- بڕیارەکە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە.
د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێکى وزارى، بڕیاریدا بەڕێژەی 45٪ داشکاندن لە کرێی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بکات، بڕیارەکە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە.
فەرمانەکەی وەزیرى خوێندنى باڵا:
- سەرجەم قۆناغەکان: داشکاندنەکە هەموو قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی (پاراڵێڵ و ئێواران) دەگرێتەوە.
- خوێندنی باڵا: بڕیارەکە خوێندنی باڵاش (دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لەخۆ دەگرێت.
- بنەمای یاسایی: بڕیارەکە پاڵپشت بە هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت ژمارە (5)ـی ساڵی 2019 دراوە.
ئامانج لەم بڕیارە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی خوێندکاران و کەسووکاریانە لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ درێژدان بە پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
عەباس ئەکرەم: وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کرێی خوێندنی خوێندکارانی چەمچەماڵ خۆشبووە
رێبوار حەمەوەیس
1 کاتژمێر پێش ئێستا