دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەرزى مایەوە
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیرى ماوەتەوە.
- بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار 15 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
- عەلى زەیدى بەڵێنیدا بوو جیاوازى لەنێوان بەهاى فەرمى و بازاڕ کەمبکاتەوە.
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، کە بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەرزى ماوەتەوە و 100 دۆلار بە 166 هەزار و 350 دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ حەیدەر عەبودی گوتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند، حکومەت و بانکی ناوەندی پلانێکی داڕێژراویان هەیە بۆ ئەوەى نرخی یەک دۆلار لە بازاڕدا بکەنە بە هەزار و 550 دینار.
بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:
100 دۆلار بە 166 هەزار و 350 دینارە.
100 یۆرۆ بە 186 هەزار و 250 دینارە.
100 پاوەن بە 217 ههزار و 500 دینارە.
100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 450 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 700 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان، دواى هەفتەیەک لە گۆڕانکارییەکانى بەهاکەى دێت لە لایەن حکومەتى عەلى زەیدییەوە، کە تێیدا بڕیار درا بەهاى فەرمیى 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بێت.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا