تابلۆیەکی دەگمەنی ڤان گۆخ نمایش دەکرێت
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- تابلۆی Châtaigniers en fleurs یەکێکە لە تابلۆ دەگمەنەکانی ڤینسنت ڤان گۆخ
- کۆتاییەکانی سەدەی 19 دروستکراوە
- بەنزیکەی 100 ساڵە نمایش نەکراوە
- بڕیارە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێت

بەنزیکەی دوو ڕۆژە لە شاری هۆنگ کۆنگی چین، ئەو هۆڵە جمەی دێت کە ئەم تابلۆیەی تیادا نمایش کراوە: بۆ جاری یەکەمە لە 60 ساڵی ڕابردوودا تابلۆکە نمایش دەکرێت.

بڕیارە خانەی سۆسەبیز لە نیویۆرک:
- 18ی تشرینی دووەم زیادکردنی ئاشکرا بۆ ئەم تابلۆیە بکات
- بەهاکەی بە 180 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە
- تابلۆیەکی دەگمەنی ڤان گۆخە و ساڵی 1890 دروستکردووە
- لە کۆتا کارە هونەرییەکانی ئەم هونەرمەندە هۆڵەندییە بووە

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا