نمەباران دەبارێت و هەورە بروسکەشى لەگەڵ دەبێت
کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- شەپۆلە لاوازەکانى بارانبارین بۆ سەر هەرێمى کوردستان بەردەوامن.
- لە سەرەتاى پایزەوە نمە باران و هەورەبروسکە بەردەوامە.
- کەشناسەکان پێشبینى دەکەن ئاستى باران باش بێت.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین لە بەشی ڕۆژئاوای هەرێمى کوردستانەوە دەست پێدەکات و پاشان زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
پێشبینییەکان بۆ کەشی پێنجشەممە:
- ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت.
- لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەست پێدەکات.
- دواتر بە شێوەی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی دیکەش لە کاتی جیاجیادا دەبارێت.
- لە کاتەکانی شەودا، کاریگەریی بارانبارین لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمى کوردستان زیاتر دەبێت و ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکە هەیە.
پێشبینییەکانی کەشی سبەی هەینی:
- ئاسمان بە گشتی بە هەوری تەواو دادەپۆشرێت.
- بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕی بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورەبرووسکە.
- لە کاتەکانی شەودا، کاریگەریی ئەم شەپۆلی بارانبارینە لاواز دەبێت.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
کەناڵ8
2 کاتژمێر پێش ئێستا