دادگاى تاوانەکانى دووى سلێمانى بڕیارى کۆتایی لە سەر دۆسییەى تۆمەتبارانى لالەزار دەرکرد

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لاهور جەنگى و ژمارەیەک لە تۆمەتبارەکانى دیکە سزادران.
  • سزادانەکە پاش ئەوە دێت تۆمەتەکانیان بەسەردا ساغبووەوە.
  • لە دۆسییەکەدا دان بە پیلانى تیرۆرکردنى بافڵ جەلال تاڵەبانی دا نرابوو.

زانیاریى ئەوە بە کەناڵ8 گەیشت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دادگای دووی تاوانەکانی سلێمانی، بڕیارى کۆتایى لەبارەى دۆسییەى تۆمەتبارانى لالەزار دەرکرد.


بڕیارەکانى دادگاى تاوانەکانى دووى سلێمانى:

  • لاهور جەنگى بە پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن سزادرا.
  • پۆڵاد جەنگى بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
  • ڕێبوار حامى حاجى غالى بە دوو ساڵ بەندکردن سزادرا.
  • ڕێبوار قودرەت بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
  • پێشەوا حەسەن بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
  • ڕێنوار زریان بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
  • ئاراس حەمەعەلى بە یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
  • سەربەست مینا حەمە بە یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزادرا.
  • عومەر شێخە و کەیوان محەممەد عەبدوڵڵا ئازادکران.

دانا تەقیەدین پارێزەرى گیراوانى لالەزار لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا:

  • بۆچوونمان  وایە بڕیارەکە سیاسییە.
  • ڕۆژى یەکشەممە ڕێکارى تەمیزکردنى بڕیارەکە دەگرینەبەر.
  • داواکارى گشتى لەگەڵ ئەوەبوو ڕاگیراوان سزابدرێن.
  • تۆمەتبارەکان تاوانەکانیان ڕەتکردووەتەوە.
  • ئەو ماوەیەى لە زیندان بوون بۆیان حساب دەکرێت.

یەکەم دانیشتنی ئەم دۆسییەیە لە 12ـی کانوونی دووەمی 2026 بەڕێوەچوو، لە دانیشتنی ڕۆژی 17ـی ئەیلوولی 2026، لاهور جەنگی دانی بە پەیوەندی و دانیشتنەکانی لەگەڵ ئەژی ئەمین ناوە و ئاشکرای کرد، داوای چەکداری شارەزا و قەناس و دۆشکەی لێکردووە، لە هەمان کاتدا ئەندامێکی هێزەکەی ئەژی ئەمین بە فەرمی دانى بەوەداناوە کە ئامادەکاریان کردبوو بۆ بەکارهێنانى درۆنى خۆکوژ بۆ بە ئامانجگرتنى دەباشان.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لاهوور جەنگی لە بەردەم دادوەر: "داوام لە ئەژی ئەمین کرد عەدەد قەناس و دۆشکەم بۆ بنێرێت"

زانیارییەکان: ئەژى ئەمین پیلانداڕێژەرى یاخیبوونەکەى لالەزار بووە

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا