سڕی ساکک: پەکەکە بەرپرسیارییەتییەکانی جێبەجێکردووە و پێویستە دەمیرتاش دەستبەجێ ئازاد بکرێت
عەدنان ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- سڕی ساکک: پەکەکە هەموو بەرپرسیارییەتییەکانی جێبەجێکردووە
- سڕی ساکک: پێویستە دەستبەجێ دەمیرتاش و یوکسەکداغ ئازادبکرێن
سڕی ساکک، پەرلەمانتاری پارتی دەم لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی تورکیا ڕەخنەی لە دەوڵەتی تورکیا گرت و گوتی، ناکرێت لەوە زیاتر کات لەم پڕۆسەیەدا بەفیڕۆبدرێت و پێویستە هەنگاوی کردەیی بنرێت.
سڕی ساکک، پەرلەمانتاری پارتی دەم:
- پێویست ناکات بۆ جێبەجێکردنی یاسای پڕۆسەکە، چاوەڕێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بکرێت .
- پێویستە دەستبەجێ سەڵاحەدین دەمیرتاش و تەواوی زیندانیکراوە سیاسییەکان ئازابکرێن.
- "دوو ساڵ تێپەڕی و پەکەکە هەموو بەرپرسیارییەتییەکانی خۆی جێبەجێکردووە بەڵام تاوەکو ئێستا بۆ گەیشتن بە ئۆجەلان سەختیی دەبینین ".
- 40 ساڵە سیاسەت دەکەم، دوو جارە داوای بینینی ئۆجەلان دەکەم و وەزارەتی داد ڕەتیدەکاتەوە.
- کاتی ئەوەیە پێگە بە ئۆجەلان بدرێت و کێ ویستی سەردانی بکات.
- ئێمە یاسامان دەرکردووە، بەڵام ئازادکردنی دەمیرتاش و هاوڕێکانی چی پێویستییەکیان بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا هەیە تاوەکو هێندە چاوەڕێ بکەین.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا گەیشتووەتە بنبەست؛ داواکارییەکانی کورد و مەرجەکانی دەوڵەت یەکناگرنەوە
عەدنان ئەحمەد
3 کاتژمێر پێش ئێستا