ئیسیوپیا لە شەڕەوە بۆ سیاسەت؛ ئیدارەیەکی کاتی بۆ هەرێمی تیگرای دادەنرێت
ئامێز عەباس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- حکومەتی فیدراڵی ئیسیوپیا ئیدارەیەکی کاتیی شەش مانگی بۆ هەرێمی تیگرای دانا
- نووسینگەی ئابی ئەحمەد: ئیدارە کاتییەکە ئامانجی چەسپاندنی سەقامگیری و ڕێکخستنی هەڵبژاردنە
نووسینگەی ئابی ئەحمەد سەرۆکوەزیرانی ئیسیوپیا، لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕوونیکردووەتەوە، ئیدارە نوێیەکە بۆ ماوەی شەش مانگ هەرێمەکە بەڕێوەبات و ئەرکەکەی دروستکردنی کەشێکی سیاسیی سەقامگیرە بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک.
لەو وڵاتە چی دەگوزەرێت؟
- لە ماوەی چەد مانگی ڕابروودا، هەرێمی تیگرای لە دەرەوەی بەڕێوەبردنی حکومەتی فیدراڵی ئیسیوپیادا بوو.
- هەرێمەکە بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی سەرەتای مانگی حوزەیرانی وڵاتەکەدا نەکرد.
- بەرەی ڕزگاریی گەلی تیگرای، کە لەلایەن حکومەتی ئەدیس ئاباباوە دانی پێدانەنراوە، لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلول هاوپەیمانی لەگەڵ ژمارەیەک گرووپی چەکداردا بۆ ڕووخاندنی حکومەتی ناوەند دروستکرد.
- بەرەی ڕزگاریی گەلی تیگرای لە ئیریتریای هاوسێی ئیسپیوپیا نزیکبووەوە، کە ئەو دوو وڵاتە پەیوەندییەکانیان لەوپەڕی ناکۆکیدان.
- بەرەی ڕزگاری گەلی تیگرای لە چەند هەفتەی ڕابرووی شەڕدا، زۆربەی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی لەدەستدا، لە سێی تشرینی یەکەم، بەبێ شەڕ لە شاری مێکێلی پایتەختی هەرێمەکە پاشەکشەی کرد.
نووسینگەی ئابی ئەحمەد:
- دەبێت خەڵکی تیگرای لە ئاشتیدا بژین کە پێشتر لێیان زەوت کرابوو.
- مافی خۆبەڕێوەبەری خۆیان مسۆگەر بکەن.
- سوود لە بەرهەمەکانی گەشەپێدان وەربگرن کە لە ساڵانی ڕابردوودا لێی بێبەش کراون.
لەنێوان ساڵانی 2020 و 2022، هەرێمی تیگرای کەوتە ناو جەنگێکی خوێناوییە کە لانیکەم 600 هەزار کەس بەهۆیەوە بوونە قوربانی، لەو ماوەیەدا هێزەکانی حکومەت لەگەڵ میلیشیاکانی ناوخۆ و سوپای ئیریتریا، بەرەنگاری هێزەکانی بەرەی ئازادیی گەلی تیگرای بوونەوە.
لە تشرینی دووەمی 2022، بەهۆی ڕێککەوتنی ئاشتی کە لە شاری پرێتۆریای پایتەختی ئەفریقای باشوور واژۆ کرا، جەنگ ڕاگیرا، بەڵام تاوەکو ئێستا بنەما سەرەکییەکانی رێککەوتن لەوانە گەڕانەوەی سەدانی هەزار ئاوارە بۆ شوێنەکانی خۆیان جێبەجێ نەکراوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئامێز عەباس
1 کاتژمێر پێش ئێستا