شەپۆلێکی بەهێزی با و باران هەولێری گرێتەوە؛ بەهۆیەوە چەندین ستوونی کارەبا کەوتوون

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
 ستونەکانی کارەبا لە هەولێر
ستونەکانی کارەبا لە هەولێر

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتى کارەبا دەڵێت، بەهۆی با و بارانەوە  چه ندین ستوونی كارەبا لە هەولێر کەوتوون.
  • شەوی ڕابردوو، شەپۆلێکی باو بۆران سنووری پارێزگای هه ولێری  گرتەوە.

وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، چەندین ستوونی پاڵەپەستۆی بەرز و نزمی کارەبا لە سنووری شارۆچکەى قووشتەپه  كەوتنە خوارەوە و بووه  هۆی پچڕانی كارەبای سنوورەکە.


کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە

  • تیمەكانی كارەبای قووشتەپه ، دەستیان بە چاککردنەوەی ستوونەکانی کارەبا کردووە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارەبای سنوورەکە ئاسایی ببێتەوە.
  • بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، بەهۆى بەهێزى باکەوە ژمارەیەکى زۆر لە دارى سنوورەکە شکاونەتەوە و بەشێک لە دانیشتووانى سنوورى قووشتەپەش زیان بەر ڕەزوو باخەکانیان کەوتووە.
  •  ژمارەیەک لە دانیشتووانى سنوورى قووشتەپه بە کەناڵ8ییان ڕاگەیاند ، تاوەکو ئێستا دۆخى کارەبا لە سنوورەکەیان ئاسایى نەبووەتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: باران بارین دەستپێدەکاتەوە

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا