تەندروستیی ئەمریکا: ژمارەی تووشبووانی سوورێژە لە پێنج هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

ئاسۆ فازیل 54 خولەک پێش ئێستا
زیاتر لە 1,200 ـی کەیسەکان لە ویلایەتی پێنسلڤانیا تۆمار کراون
زیاتر لە 1,200 ـی کەیسەکان لە ویلایەتی پێنسلڤانیا تۆمار کراون

بڵاوبوونەوەی سوورێژە لە ئەمریکا

  • زیاتر لە 4,400  کەس بە سوورێژە دەستنیشان کراون
  • زیاتر لە 1,200 ـی کەیسەکان لە ویلایەتی پێنسلڤانیا تۆمار کراون
  • نزیکەی شەش کەس بەهۆی سوورێژەوە گیانیان لەدەست داوە
  • تەندروستیی ئەمریکا پێشنیاز دەکات هاوڵاتیان دوو ژەمە ڤاکسینی (ئێم ئێم ئاڕ) وەربگرن، یەکەم ژەمە ڤاکسین لە نێوان تەمەنی 12 بۆ 15 مانگیدا بدرێن بە منداڵان و دووەم ژەمە ڤاکسین لە تەمەنی نێوان چوار بۆ شەش ساڵاندا بدرێن بە منداڵان

وەرنەگرتنی ڤاکسینی سوورێژە

  • تەندروستیی ئەمریکا ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە یەکێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بە سوورێژە وەرنەگرتنی ڤاکسینی سوورێژەیە
  • تەندروستیی ئەمریکا دەڵێت '' لە %92.4 ـی دایەنگەکان ڤاکسینی سووررێژەیان وەرگرتووە و بەشێک لە منداڵان ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە
  • نزیکەی %95 ـی کەیسەکانی تووشبوو بە سوورێژە بەهۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینی سوورێژەوە بووە، لە مانگی نۆی ئەمساڵدا

کێن ئەو منداڵانەی نابێت ڤاکسینی سوورێژە وەربگرن؟

  • ئەو منداڵانەی سیستمی بەرگرییان زۆر زۆر لاوازە
  • ئەو منداڵانەی دوای وەرگرتنی ژەمێکی ڤاکسینی سوورێژە تووشی هەستیاری بوون
  • ئەو منداڵانەی چارەسەری کیمیایی وەردەگرن

نیشانەکانی تووشبوون بە سوورێژە

  • کۆکەی وشک
  • تا
  • ئاوی لوت
  • سووربوونەوەی چاو

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://channel8.com/kurdish/news/111800

ئاسۆ فازیل

54 خولەک پێش ئێستا