توێژینەوەیەک لەسەر کاریگەرییەکانی وردەپلاستیک لەسەر تەندروستی ئەنجام درا
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وردەکاریی و ئەنجامەکانی توێژینەوەکە
- وردەپلاستیک ئەو پێکهاتە بچووکانەی پلاستیکن لە ناو ئاو، خواردن، زەریا و ژینگەدا هەن
- لە ئەم توێژینەوەیەدا زانایان ویستیان بزانن چۆن وردەپلاستیک لەگەڵ پێکهاتە زیندەییەکانی ناو ئاودا کارلێک دەکەن و زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنن
- وردەپلاستیکەکانی ناو ئاو لەگەڵ کانزا، پێکهاتە کیمیاییەکان و پێکهاتەکانی دیکەی ناو ئاودا کارلێک دەکەن
- زانایان دەیانەوێت بزانن ئایا کاریگەریی تەمەن چییە لەسەر مەترسییەکانی وردەپلاستیک لەسەر تەندروستی
وردەپلاستیک ئەم کاریگەرییە نەخوازراوەکانە لەسەر تەندروستی دروست دەکات
- مەترسیی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە زیاد دەکات
- هاوسەنگیی بەکتریاکانی گەدە تێکدەدات
- مەترسیی جەڵتەی دڵ، مێشک و گیانلەدەستدان زیاد دەکات
وردەپلاستیک لە ئەم ڕێگایانەوە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات
- پێکهاتەی ناوکەترش(بۆماوەیی) خانەکان تێک دەدات
- پێکهاتەی کیمیایی زۆر لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت
- بەمەش هەوکردنی درێژخایەن دروست دەکات
- سیستمی بەرگریی جەستە تێکدەدات
چۆن خۆمان لەبەرکەوتن بە وردەپلاستیکەکان بپارێزین؟
- جانتا و شتومەکێک بەکاربهێنن کە دووبارە بەکاربهێنرێنەوە و پلاستیکی نەبن
- خواردن لە شتومەکی پلاستیکیدا گەرم نەکرێتەوە
ئاوی پاک و سەلامەت بخورێتەوە - سیستمی هەواگۆڕکێ لە ژووردا دابنرێت
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا