ئامێرێکی نوێ بۆ منداڵی نەبەکام تاقیکرایەوە

گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ

ئامێرێکی تایبەت بە لە ئامێزکردنی منداڵی نەبەکام تاقیکرایەوە و هەموو پێداویستییە پزیشکییەکانی تێدایە کە بۆ تەندروستیی ئەم منداڵانە پێویستن.

سوودەکانی ئەم ئامێرە

هۆکاری دروستکردنی ئەم ئامێرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێشتر توێژینەوەکان دەریانخستووە بەرکەوتنی پێست بۆ پێست لە نێوان دایکوباوک و کۆرپەدا سوودی تەندروستیی زۆرە.

سوودەکانی ئەم جۆرە لە ئامێزگرتنە بریتینلە: بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دایک و کۆرپەلە، ئاسانکردنی پڕۆسەی شیرپێدانی سروشتی، ڕێکخستنەوەی پلەی گەرمیی جەستە و کەمکردنەوەی ئەگەری دابەزینی شەکری خوێنی کۆرپەکە

لە هەندێک توێژینەوەشدا باس لەوە دەکرێت کە ئەم ئامێزگرتنە ئەگەری مردنی منداڵانی نەبەکام کەم دەکاتەوە.

ئامێرەکە بەم شێوازەیە

  • بەشی پشتەوەی ئامێرەکە دەکرێت لاببرێت و پێستی منداڵەکە بەر پێستی دایکوباوکی بکەوێت
  • لە ئێستادا ئامێرەکە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و توێژینەوەی زیاتر پێویستن بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و سوودەکانی
  • پێشتر لە ئیسرائیل و ئەڵمانیاش ئەم ئامێرە تاقیکراوەتەوە و ئەمە یەکەم جارە لە ئەمریکا بەکاربهێنرێت

زانیاریی زیاتر

بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە تەندروستیی منداڵی نەبەکام ئەم لینکە بکەرەوە:

https://channel8.com/kurdish/news/237956

گران جاف

1 کاتژمێر پێش ئێستا