سەرەڕاى بەڵێنەکان بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار نزمە
کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار لە نزمیدا ماوەتەوە.
- بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار 16 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
- حکومەتى فیدراڵى بەڵێنیدا بوو جیاوازى لەنێوان بەهاى فەرمى و بازاڕ کەمبکاتەوە.
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە نرخەکان بۆ کەناڵ8 نێردران، تێیدا ئەمڕۆ شەممەش هاوشێوەى هەفتەى ڕابردوو بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار نزمە و 100 دۆلار بە 166 هەزار و 500 دینارە.
بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:
- 100 دۆلار بە 166 هەزار و 500 دینارە.
- 100 یۆرۆ بە 186 هەزار و 250 دینارە.
- 100 پاوەن بە 216 ههزار دینارە.
- 100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 450 دینارە.
- 100 هەزار تمەن بە 700 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان، دواى 10 ڕۆژ لە گۆڕانکارییەکانى بەهاکەى دێت لە لایەن حکومەتى عەلى زەیدییەوە، کە تێیدا بڕیار درا بەهاى فەرمیى 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بێت.
لە کاردانەوەى بەرزبوونەوەکەیدا لە بازاڕ، 14ـى تشرینى یەکەم، حەیدەر عەبودی گوتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند، حکومەت و بانکی ناوەندی پلانێکی داڕێژراویان هەیە بۆ ئەوەى نرخی یەک دۆلار لە بازاڕدا بکەنە بە هەزار و 550 دینار.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
کەناڵ8
2 کاتژمێر پێش ئێستا