بڕیارە ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگى 10 ڕەوانەى بەغداد بکرێت

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • ئامادەکردنى لیستى مووچە بە سیستمى پەیڕۆڵ لە تەواوبووندایە.
  • دواى تەواوبوونى لەلایەن گەنجینەکانەوە ڕەوانەى وەزارەتى دارایی دەکرێت.
  • ناردنى لیستى مووچە یەکێک لە پابەندییەکانى وەزارەتى داراییە.

زانیاریى ئەوە بە کەناڵ8 گەیشت، لیستى مووچە لە دهۆک و سلێمانى بە سیستمى پەیڕۆڵ تەواوکراوە، لە یەکەمیاندا بۆ وەزارەتى دارایى نێردراوە، لە کاتێکدا لە دووەمیاندا وردبینى ماوە.


فرسەت سەلیم، بەڕێوەبەری بایۆمەتریی پارێزگاى دهۆک بۆ کەناڵ8:

  • لیستى مووچە بە سیستمى پەیڕۆڵ تەواو کراوە.
  • لەلایەن گەنجینەکانى دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ و ئامێدی، وردبینى بۆ کراوە و ڕادەستى وەزارەتى دارایی کراوە.
  • ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگى 10 بە سیستمى پەیڕۆڵ ڕەوانەى بەغداد دەکرێت. 

یادگار جەبار، سەرپەرشتیارى بایۆمەتریى پارێزگاى سلێمانى بۆ کەناڵ8:

  • لیستەکە بە سیستمى پەیڕۆڵ تەواو کراوە و لەلایەن گەنجینەکانەوە وردبینى بۆ دەکرێت.
  • دواى وردبینى ڕەوانەى وەزارەتى دارایی دەکەین.

لیستەکان کۆدەکرێنەوە

وەزارەتی دارایی، سەرقاڵی کۆکردنەوەی لیستی سەرجەم پارێزگاکانە بۆ ئەوەی بە ئەلیکترۆنی ڕەوانەی بەغدادیان بکات، هاوکات لیستی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کەسوکاری شەهیدان، بە جیاواز لە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت.

پاش گەیشتنی لیستەکان، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە ناوەکان و بڕی پارەکە دەکات، شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەسەر هەر گۆڕانکارییەک دەدات، ئەگەر لەلایەن وەزارەتى دارایی فیدڕاڵەوە تێبینى و سەرنجیان هەبێت.

لیستی مووچەی مانگی 10 لەلایەن هەزار و 189 یەکەی ژمێریارییەوە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

خشتەى مووچە بڵاوکرایەوە

پارەکە گەیشت و خشتەى مووچە ڕادەگەیێنرێت

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا